نه‌وه‌ی نوێ هه‌ڵوێسته‌که‌ی شاسوار عه‌بدولواحید له‌باره‌ی موچه‌ی ڕاگه‌یاند
سه‌رۆکی فراکسیۆنی نه‌وه‌ی نوێ ڕایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ کۆبونه‌وه‌یه‌کیان له‌باره‌ی دۆخی موچه‌خۆرانی هه‌رێمی کوردستان کردووه و داوا له هه‌مو لایه‌نه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی پارتی و یه‌کێتی ده‌که‌ن، که پێکه‌وه خۆپیشاندانی سه‌رتاسه‌ری له هه‌رێمی کوردستان ئه‌نجامبده‌ن.
سروه عه‌بدولواحید ڕایگه‌یاند، تاوه‌کوو ڕۆژی شه‌ممه‌ی داهاتوو چاوه‌ڕوانی لایه‌نه‌کان ده‌بین بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ڵوێستی خۆیان ڕابگه‌یه‌نن، پێمانوایه ده‌توانین پێکه‌وه کۆبونه‌وه‌یه‌ک ئه‌نجام بده‌ین بۆ ئه‌وه‌ی که هه‌نگاوه‌کانی دواتر بۆ خۆپیشاندانه‌کان و واده‌ی خۆپیشاندان دیاری بکه‌ین".سروه عه‌بدولواحید وتیشی: "ئه‌گه‌ر لایه‌نه‌کان هیچ هه‌ڵوێستێکیان نه‌بوو، ئه‌وکات نه‌وه‌ی نوێ به‌ته‌نها هه‌ڵوێستی خۆی ڕاده‌گه‌یه‌نێت".10ی ئه‌م مانگه، شاسوار عه‌بدولواحید، سه‌رۆکی جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ له په‌یامێکی ڤیدیۆیدا ڕایگه‌یاند، "هه‌موو لایه‌نه‌کان و به‌رپرسانی هه‌رێمی کوردستان ئاگادار ده‌که‌ینه‌وه که ئه‌گه‌ر ئه‌و ڕێکه‌وتنه‌ی واژۆیان کردووه جێبه‌جێ نه‌که‌ن و ئه‌گه‌ر موچه چاره‌سه‌ر نه‌کرێت تاوه‌کو هه‌فته‌ی داهاتوو ئه‌وا چاوه‌ڕوانی هەڵوێستێکی زۆر گرنگ بن".
ئەوە لە کاتێکدایە کە شاسوار عەبدولواحید لە چەن ڕۆژی رابردوودا لە لایەن هێزی ئاسایشی هەرێمی کوردستانەوە دەستگیر کراوە و تا ئێستایش هەر ئازاد نەکراوە.