ئاب 22, 2025 20:37 Asia/Tehran
  • سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان : ناکۆکییەکان دەبێ لە ڕێگای یاسا و بە بێ توندوتیژی چارەسەر بکرێن

دوای تێکهەڵچوونی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لە سلێمانی کە بووە هۆی گیانلەدەسدانی چەن کەس ، سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان جەختی کرد لەسەر پێویستی لەبەرچاو گرتنی یاسا ، پاراستنی ئاسایش و ئارامی شار و ڕێزگرتن لە گیان و ماڵی هاووڵاتیان و خوازیاری چارەسەر کردنی هەموو ناکۆکییەکان لە ڕێگای یاسا و بە دوور لە توند و تیژی بوو .

بە دوای تێکهەلچوونەکانی سەرلە بەیانی ئەمڕۆ  لە سلێمانی  کە بووە هۆی کوژران و بریندار بوونی  ژومارێک لە هاووڵاتیان سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان بە دەرکردنی بەیاننامەیکی فەرمی  وێڕای هاوخەمی دەربڕینی خۆی لە گەڵ بنەماڵەی قوربانیان و هیوای چاک بوونەوەی خێرای برینداران جەختی کرد لەسەر  لەبەرچاوگرتنی  یاسا و  دووری کردن  لە توند  تیژی و ناکوکییەکان .لەلایەکی دیکەوە بە دوای تێکهەڵچوونی خوێناوی هوتێڵ لالەزار لە سلێمانی کە جگە لە خەساری گیانی خەساری ماڵی زۆریشی داوە  لە گەشتیاران  ماڵەکان و تڕوموبیلەکان دەڤەری سەرۆکی یەکێتییش ڕایگەیاند هەموو ئەو کەسانەی کە لەو ڕووداوەدا  زیانیان  لێ کەوتووە  زیانەکە قەرەبوو دەکرێتەوە و  پێی و شوێنی  یاسایی و دارایی لەو ڕووداوە لە فەرمانی کاری دایە  سەبارەت بە خەساری گیانی  ئەو تێکهەڵچوونە تا ئێستا گیان لەدەسدانی چوار کەس  پشتڕاس کراوەتەوە  سێ کەس لە فەرمانبەرانی  هێزی ئاسایشی و یەکێک   لە پاسەوانەکانی  لاهور شێخ جەنگی کە سەرۆکی بەشی  جەماوەریش بووە .  شێخ  جەلال سەعید  خاوەنی ئەو شوێنە گەشتیاریەش  ڕایگەیاند خەساری زۆرمان لێکەوتووە و چەن بنەماڵەش لەو تێکەڵچوونە زیانیان دیتووە . هەروەها یەکێک لە دراوسێیەکانی هوتێڵ لالەزار یش  وتی گوللە هاوەنێک  دراوە لە حەوشەی ماڵەکەم و تڕوموبیلەکەم تێکشکاوە . سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لاهور شێخ جەنگگی  سەرۆکی بەرەی گەل هاوڕێ لە گەڵ دوو  براکەی پولاد شێخ جەنگی و ئاسۆ شێخ جەنگی دوای تێکهەڵچوون لە گەڵ هێزە ئاسایشیەکانی سلێمانی  لە هوتێڵ لالەزار ی سلێمانی دەسگیرکراون .

سەرپەیڤ