ئاب 26, 2025 18:51 Asia/Tehran
  • لاهور شێخ جەنگی: دەستەی مافی مرۆڤ چاودێریی دۆسییەکەم بکات

شاندێکی باڵای دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ بە ڕاسپاردەی سەرۆکی دەستە د.مونا یاقۆ سەردانی شاری سلێمانیان کرد و لە گرتووخانەی کانی گۆمە لە نزیکەوە گفتوگۆیان لەگەڵ لاهوور شێخ جەنگی کرد .

لاهور شێخ جەنگی بە ئاماژەی بەوەی کە لە زیندانی ئاسایش لە کانی گۆمە، ڕووبەڕووی هیچ توندوتیژیێک نەبۆتەوە، داوای کرد کە دۆسیەکەی بە ڕێکاری یاسایی بڕوات و دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤیش چاودێری بکات.

دەستەی مافی مرۆڤ لەگەڵ سووربوونیان لەسەر ئەوەی کە مافی لاهور شێخ جەنگییە کە ڕێگە بە پارێزەرەکانی بدرێ سەردانی بکەن، چاویشیان بە بەشێک لە دەستگیراوەکان کەوت کە وەک ئەندامی هێزەکەی لاهور شێخ جنگی ناسراون و ژمارەیان ١٦٢ کەسە.

دەستەی مافی مرۆڤ هەروەها ڕایگەیاندووە: ئەوانەی کەسوکاریان لەو ڕووداوە نادیار و بێ سەروشوێن بووە، دەتوانن سەردانی نووسینگەی سلێمانی مافی مرۆڤ بکەن بۆ پێوشوێنگرتنی چارەنووسیان. 

سەرپەیڤ