شاندێکی هه‌رێم ده‌چێته به‌غدا
شاندێکی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له‌م هه‌فته‌یه‌دا سه‌ردانی به‌غدا ده‌کات و پرسی سه‌ره‌کیش بریتی ده‌بێت له داهاتە نانەوتییەکان و شانده‌که له‌باره‌ی داهاتی نانەوتی ڕونکردنه‌وه ده‌داته به‌رپرسانی حکومه‌تی عێراق.
سه‌رچاوه‌یه‌ک له وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان ڕاگه‌یاند، شانده‌که پێکهاتوه له ئەنجومەنی وەزیرانی هه‌رێم، وەزارەتەکانی دارایی و ئابوری، شارەوانی و گەشتوگوزار، کارەبا لەگەڵ نوێنەری چاودێریی دارایی و بەڕێوەبەری باج.ئاماژه‌ی به‌وه‌شکرد، شانده‌که ڕونکردنه‌وه له‌باره‌ی داهاتی نانه‌وتی هه‌رێمی کوردستان ده‌داته حکومه‌تی عیراق، ئه‌وه‌ش له‌کاتێکدایه پێشتر شاندێک بۆهه‌مان مه‌به‌ست سه‌ردانی به‌غدایان کردبو،به‌ڵام هه‌ردولا هێشتا له‌باره‌ی هه‌ندێک بابه‌تی په‌یوه‌ست به داهاتی نانه‌وتییه‌وه ناکۆکن.به‌گوێره‌ی ڕێکه‌وتنی نوێی حکومه‌تی عیر اق وحکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان، پێویسته حکومه‌تی هه‌رێم مانگانه بڕی 120 ملیار دیناری داهاتی نانه‌وتی بداته حکومه‌تی عیراق.وەزارەتی دارایی عێراقیش ئه‌مڕۆبری 690 ملیاردیناری خستە سەرهەژماری وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان بۆموچەی مانگی شەشی موچه‌خۆران.