باشترین بژاردە بۆ دۆخی موچە ئاشکرادەکرێت
ئهیلوول 10, 2025 18:16 Asia/Tehran
سەرۆکی ڕەوتی هەڵوێست ڕایدەگەیەنێت، لە پێناو نەفەوتانی موچەی شەش مانگی موچەخۆران ڕێکەوتن لەگەڵ سودانی باشترین بژاردەیە.
عەلی حەمە ساڵح، سەرۆکی ڕەوتی هەڵوێست، نوسینێکی 'بەناونیشانی شەش موچە؛ کەوتوەتە مەترسی لەپێناو چارەسەر' لە فەیسبوکی خۆی بڵاوکردوەتەوەو دەڵێت، ڕێکەوتن لەگەڵ سودانی باشترین بژاردەیە، لەپێناو موچەخۆران و نەفەوتانی شەش مانگ؛ هەرێم لە زوترین کات هەناردەی نەوت بکاتەوە لەڕێی سۆمۆو نیەت پاکیەکی باشە بۆ ڕێککەوتن لەسەر داهاتی ناوخۆ".دوپاتیشی کردوەتەوە کە، "بەم دۆخە موچەی شەش مانگ دەفەوتێت و ئاسۆی دوای ئەوەش نادیارە."