ئه‌یلوول 12, 2025 22:59 Asia/Tehran
  • حکومەتی هەرێم هەڕەشەی کشانەوەی لە پڕۆسە سیاسیی بەغدا دەکات

وتەبێژی حکومەتی ھەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: بێتوو لەگەڵ بەغداد رێکنەکەوین یەک لە بژاردەکان ئەوەیە کە لە هەڵبژاردن و پرۆسەی سیاسی دەکشێینەوە.

پێشەوا ھەورامی، ڕاگەیاندووە: ھیوامان بە گفتوگۆ ھەیە تا رێککەوین، بەڵام ئەگەر نەکرا کۆمەڵێک بژاردەمان لەبەردەمە، وەکوو کشانەوە لە پرۆسەی سیاسی و بەشدارینەکردن لە ھەڵبژاردن و بەشدارینەکردن لە پرۆسەی سیاسی، بۆیە ئەگەر گەیشتینە ئەو قۆناغە ئەوکات حکوومەتیش ئەو داھاتەی لەبەردەستی دایە بە عادیلانە بەسەر خەڵکدا دابەشی دەکات. وتەبێژی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، پێیداگرت: "لە بڕیاری ٥٥٠ چەند مەرجێک بۆ حکومەتی ھەرێمی کوردستان دیاری کراوە، ئەوان داھاتی نانەوتی و ھەناردەکردنەوەی نەوتیی ھەرێمی کوردستان دەکەنە مەرجی ناردنی مووچە، ئەوە چارەسەری کێشەی ناردنی مووچەکانی ئەمساڵ دەکات.

پێشەوا ھەورامی وتیشی: "لە یاسای ئیدارەی مالی لە ماددەی ٢٩ زۆر بەئاشکرا باس لەوە کراوە گومرگ و باج ٥٠%ی بۆ عێراق بێت، ڕسومات ئەوانەی بەپێی یاساکانی ھەرێمی کوردستان دیاریکراون ١٠٠%ی بۆ حکوومەتی ھەرێمی کوردستان دەبن، ئەوانەی بەپێی یاسای عێراق جێبەجێ دەکرێن ئەوان ٥٠%ی بۆ عێراق دەبن، ئێمە لەوە کێشەمان نیە و لە دوا کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران  سەرۆک وەزیران باسی لەوە کردووە ١٠٠%ی ئەو داھاتەمان دەوێت".

سەرپەیڤ