ڕاگرتنی نەشتەرگەری لە سلێمانی بەهۆی نەبوونی کەرەستە
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i441572-ڕاگرتنی_نەشتەرگەری_لە_سلێمانی_بەهۆی_نەبوونی_کەرەستە
بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستی سلێمانی ڕایگەیاند، قەیرانی دەرمان سیستەمی چاودێری تەندروستی لە پارێزگاکەی پەک پێی خستووە و لەم دۆخەشدا نەشتەرگەری لە نەخۆشخانە حکومیەکان ڕادەگیرێت.
(last modified 2025-09-13T12:07:14+00:00 )
ئه‌یلوول 13, 2025 17:25 Asia/Tehran
  • ڕاگرتنی نەشتەرگەری لە سلێمانی بەهۆی نەبوونی کەرەستە

بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستی سلێمانی ڕایگەیاند، قەیرانی دەرمان سیستەمی چاودێری تەندروستی لە پارێزگاکەی پەک پێی خستووە و لەم دۆخەشدا نەشتەرگەری لە نەخۆشخانە حکومیەکان ڕادەگیرێت.

د.سەباح هەورامی، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی ڕایگەیاند، بەداخەوە لە هەفتەی داهاتووەوە ناچار دەبین هەموو نەشتەرگەرییە گشتییەکان لە نەخۆشخانە حکومییەکان بوەستێنین بەهۆی نەبوونی دەرمان و پێداویستی پزیشکی. ئاشکراشی کرد، کێشەی سەرەکی لە وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستانە، بەهۆی نەبوونی بودجەی هەرێم، کۆمپانیاکانی دەرمان ئامادە نین دەرمان و کەرەستەی پزیشکی بە نەخۆشخانە حکومییەکانی سلێمانی بفرۆشن.