ئه‌یلوول 17, 2025 17:46 Asia/Tehran
  • دابەزینی سەتی هەشتای یارمەتیە نێودەوڵەتیەکان بۆ ئۆردوگای ئاوارەکان

بەڕێوەبەری کاروباری کۆچبەری و ئاوارەکانی دهۆک ڕایگەیاند یارمەتیە نێودەوڵەتیەکان و یار مه تی ڕێکخراوی نەتەوە یه کگرتووه کان بۆ ئاوارەکان لە دوو ساڵی ئەم دواییە سەتی هەشتا دابەزێوە و حکومەتی عێراقیش هیچ یارمەتێکی بە دەستەوە نەداوە.

" پیردیان جەعفەر" سەبارەت بە دابەزینی توندی یارمەتیەکانی مرۆڤ دوستانە نیگەرانی دەربڕی ووتی: لە کۆی بیست ئۆردوگادا، پازدە ئۆردوگای تایبەت بە ئاوارە ناوخۆییەکان وپێنج ئۆردوگاە بۆ پەنابەرانە . ناوبراو جەختی کرد: لە دوو ساڵی ڕابردوو، یارمەتیەکان وپشتیوانیەکانی ڕێکخراوەکانی نێودەوڵەتی وڕێکخراوی نەتەوە یه کگرتووه کان کان نزیک بە سەتی هەشتا دابەزێوە.

لە بەرامبەر دا، هەرێمی کوردستان باری قورسی دابینکردنی خەرج وبەرجەکانی خزمەتە بنەڕەتیەکانی گرتە ئەستۆ ومانگانە ملیاران دینارخەرج دەکات." پیردیان جەعفەر " وتی کە مادەی خۆراکی وپیداویستیە بنەڕەتیەکان بە توندی دابەزێوە ولەماوەی دوو ساڵ ونێوی ڕابردوو هیچ یارمەتێکی خۆراکی بە پەنابەران نەدراوە. 

سەرپەیڤ