وادەیەک دیاری نەکراوە بۆ خەرجکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم
بڕیاردەری ڕەوتی هەڵوێستی نیشتمانی لە هەرێمی کوردستانی عێراق رایگەیاند؛ هێشتا نە هیچ کات و بەروارێکی تایبەت دیاری کراوە بۆ دەستپێکرانەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم لە ڕێگای سۆمۆوە و نە بۆ خەرجکرانی مووچەی فەرمانبەرانیش.
عەلی حەمەساڵح رایگەیاند: بە پێی بەدواداچوونەکانی من، تا ئێستا نە هیچ کات و بەروارێکی تایبەت دیاری کراوە بۆ دەستپێکرانەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم لە ڕێگای سۆمۆوە و نە بۆ خەرجکرانی مووچەی فەرمانبەرانیش. ناوبراو وتیشی: ئەمڕۆ نەوتی خاوی هەرێمی کوردستان لە بازاڕەکانی ناوخۆدا لە نێوان ٣٣ بۆ ٣٦ دۆلار فرۆشراوە. قسەکانی عەلی حەمەساڵح لە کاتێکدایە کە چەن کاتژمێر لەمەوبەر مەسرووی بارزانی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند کە ڕێککەوتنی نێوان کۆمپانیا نەوتییە چالاکەکانی نێو هەرێم و حکومەتی فیدراڵی یەکلا بۆتەوە و گەشبینە بەرامبەر بەوەی کە بەغدا پابەندییەکانی بەرامبەر بە هەرێم بەجێبێنێ.