ئه‌یلوول 25, 2025 07:55 Asia/Tehran
  • پێشوازیی کۆمپانیا نەوتییەکان لە ڕێککەوتن بۆ سەرلەنوێ دەسپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان

کۆمپانیا گەورەکانی چالاک لە هەرێمی کوردستانی عێراق پێشوایان کرد لە ڕێککەوتنی نوێی نێوان بەغدا هەولێر و کومپانیا نەوتیەکان بۆ سەر لە نوێی دەسپێکردنەوەی هەناردە ی نەوت .

کومپانیای دی ئێن ئۆ ئا ئێس ئا گەورەترین بەرهەمهێنەری نەوت لە هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، پشتگیری لە ڕێککەوتنی نوێی نەوتی نێوان هەرێمی کوردستان و عێراق دەکات و سەرەڕای مەترسییە زۆرەکانی داواکارییە نەدراوەکان لە لایەن حکومەتی هەرێمەوە ئێستاکە سەرمایەگوزاری لە چاککردنەوە و هەڵکۆڵینی نوێ لە کێڵگەی تاڤکا دەکات. 

کۆمپانیاکە نەوتەکەی بە شێوەی کاش بە پاڵاوگە ناوخۆییەکان دەفرۆشێت. هەروەها کۆمپانیای جێنێل ئینێرجی پێشکەوتنەکانی لە گفتوگۆکان بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوت لە ڕێگەی بۆری عێراق-تورکیا ڕاگەیاند. 

کۆمپانیاکە جەخت لەوە دەکاتەوە کە کۆتاییهێنان بە مەرجەکانی هەناردەکردن، لەوانەش پلانی دانەوەی قەرزەکانی ڕابردوو، گرنگییەکی زۆری هەیە بۆ سەقامگیری دارایی و ئاسایشی پارەی هەناردەکان . 

ئەم گوڕانکاریانە لەکاتێکدایە کە زیاتر لە 18 مانگە هەناردەی نەوتی کوردستان ڕاگیراوە و ڕێککەوتنە نوێیەکە دەتوانێ جگە لە بەهێزکردنی داهاتی هەرێم و حکومەتی ناوەندی عێراق، پێگەی دارایی کۆمپانیا نێودەوڵەتییەکان کە لە ناوچەکەدا کاردەکەن باشتر بکات.

سەرپەیڤ