عێراق دابەشکردنی موچەی مانگی 10ی دەستپێکرد
ده‌سته‌ی خانەنشینی نیشتیمانیی عێراق رایگه‌یاند، له ئەمڕۆوه ده‌ست به خەرجکردنی موچەی خانەنشینانی مەدەنی و سەربازی بۆ مانگی (تشرینی یەکەم ده‌که‌ن، له‌هه‌مانکاتیشدا له سبه‌ینێوه ده‌ست به‌دابه‌شکردنی موچه‌ی مانگی (ته‌مموزی موچه‌خۆرانی هه‌رێم ده‌کرێت.
ده‌سته‌ی خانەنشینی نیشتیمانیی عیراق له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێکدا بڵاویکرده‌وه، له‌ئه‌مڕۆوه ده‌ست به‌دابه‌شکردنی موچه‌ی مانگی (تشرینی یه‌که‌می خانه‌نشینانی سه‌ربازی و مه‌ده‌نی ده‌کرێت.
داوای لە سەرجەم ئەو خانەنشینانە کردوه، کە نامەی کورتیان پێدەگات سەردانی لقی بانکەکان و شوێنەکانی پارەدانی ئەلیکترۆنی لە بەغدا و پارێزگاکان بکەن بۆ وەرگرتنی موچەکانیان.وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری حکومه‌تی هه‌رێم، خشتەی موچەی مانگی (تەمموزی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستانی بڵاوکرده‌وه و به‌پێی خشته‌که‌ش، له‌سبه‌ینێوه دابه‌شکردنی موچه ده‌ستپێده‌کات و رۆژی یه‌کشه‌ممه کۆتایی دێت.