تشرینی یه‌که‌م 02, 2025 19:07 Asia/Tehran
  • هەرێمی کوردستانی عێراق لەبارەی 120 ملیار داهاتی ناوخۆ بڕیار دەدات

وەزیری ئاوەدانکردنەوەی هەرێمی کوردستانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، لەکۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزیران بۆ مسۆگەرکردنی ناردنی موچە بڕیاردراوە مانگانە بڕی 120 ملیار دینار لەداهاتی ناوخۆ بلۆک بکرێت.

دانا عەبدولکەریم وەزیری ئاوەدانکردنەوەو نیشتەجێکردن ڕایگەیاند، لەکۆبونەوەی دوێنێی ئەنجومەنی وەزیران، وەزارەتی دارایی ڕاسپێردراوه‌ مانگانە بڕی 120 ملیار دینار لەداهاتی ناوخۆ ئاماده‌بکات.ئه‌وه‌شى وتووه‌، "ئەو هەنگاوە بۆ ئەوەیە مانگانە هەر کاتێک پارەی موچە ئامادەبوو، راستەوخۆ 120 ملیار دینارەکە رەوانەی بەغدا بکرێت‌و چیدی کێشەی دواکەوتنی موچە دروست نەبێت".

ئه‌مه‌ش له‌کاتێکدایه‌، پێشتر حکومه‌تى هه‌رێم ڕایگه‌یاندوه‌، ته‌نها بۆ موچه‌ى مانگى هه‌شت ده‌توانن بڕى 120 ملیار دینار ڕه‌وانه‌ى به‌غدا بکه‌ن، به‌ڵام بۆ مانگه‌کانى دیکه‌، ده‌بێت حکومه‌تى هه‌رێم‌و عێراق میکانیزمێکى دیکه‌ بدۆزنه‌وه‌، چونکه‌ هه‌رێم چیتر ناتوانێت ئه‌و بڕه‌ پاره‌یه‌ ڕه‌وانه‌ى به‌غدا بکات.

سەرپەیڤ