تشرینی یه‌که‌م 11, 2025 17:19 Asia/Tehran
  • داهاتی سلێمانی لە 20میلیار دینار تێپەڕی

داهاتی پارێزگای سلێمانی لە هەفتەی ڕابردوودا گەیشتە زیاتر لە 20ملیار دینار کە لەبەراوەرد لەگەڵ حەفتەی ڕابردوو، زیاتر لە سەدا شەش هەڵکشان پێشان ئەدا.

ماڵپەڕی  شەفافیەت  ڕایگەیاند  داهاتی  پارێزگای سلێمانی  لە هەفتەی  ڕابردوودا  گەیشتووەتە  زیاتر   لە 20 ملیار دینار و لە چاو هەفتەی  ڕابردوو  لەسەتا شەش  زیادی کردووە.  بە پێی  داتاکانی بڵاو کراوە  داهاتی  پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبچە لە نێوان  4 هەتا دەی ئوکتوبری 2025  تێکڕای 20 میلیارد و612 ملوێن و 772 هەزار و 979  دینار بووە .  لە هەڵسەنگاندنی،  داهاتی  ئەم ناوچەیە  لە هەفتەی پێشدا  19 میلیارد و 333 ملوێن  و 413 هەزار و 291  دینار  تۆمار کراوە  کە نیشان ئەدات  داهاتی  سلێمانی  لە هەفتەی  رابردوودا  زیاتر لە  یەک ملیارد  دینار  زیادی کردووە .

سەرپەیڤ