دۆسیەی لالەزار بە داخوازی پارێزەرانی لاهوور شێخ جەنگی دەخرێتە بەردەست نەتەوە یەکگرتووەکان
تشرینی یهکهم 12, 2025 18:43 Asia/Tehran
سەرۆکی تیمی پارێزەرانی بەرگریی لە لاهوور شێخ جەنگی ڕایگەیاند کە دۆسییەکەی لالەزار ئاڕاستەی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان و کونسوڵخانەکانی وڵاتانی ڕۆژاوایی دەکرێت.
بورهان ڕەشید گوڵە لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند:" ئەم مەسەلەیە دۆسیەیەکی یاساییە. ئێمە نووسینگەی مافی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق و هەولێر و هەروەها کونسوڵخانەی وڵاتانی ڕۆژاوایی لەم مەسەلەیە ئاگادار دەکەینەوە و هەرگیز بەرامبەر بەوە بێدەنگ نابین."ناوبراو داوای لە بنەماڵەکانی گیراوان و کەسانی بێسەر و شوێن لە دۆسییەکەی لالەزار کرد کە ئەوان لە ناونیشانی کەسوکاری گیراو و بێسەروشوێنیان ئاگاداریان بکەنەوە. هەروەها پێیشیداگرت: دڵنیایی دەدەین بە بنەماڵەکانی گیراوان و کەسانی بێسەر و شوێن لە دۆسییەکەی لالەزار کە لە هەوڵەکانی ئازادکردنیان بەردەوام دەبین.