ڕێباز حه‌ملان: له‌گه‌ڵ به‌غدا له‌سه‌ر هێڵین پێش هه‌ڵبژاردن، دوو مووچه دابه‌شبکرێت
یاریده‌ری سه‌رۆک وه‌زیرانی هه‌رێمی کوردستان ڕایگه‌یاند: هه‌رێم ته‌واوی پابه‌ندییه‌کانی خۆی جێبه‌جێ کردوه و چاوه‌ڕوان ده‌که‌ن به‌غدا پاره‌ی موچه‌ی مانگی هه‌شت ڕه‌وانه بکات.
ڕێبازحه‌ملان ڕایگه‌یاند: چه‌ند ڕۆژێکه حکومه‌تی هه‌رێم به چڕی له‌سه‌رهێڵه له‌گه‌ڵ حکومه‌تی عێراق بۆ ئه‌وه‌ی پێش هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق دو موچه دابه‌شبکرێت، واتا موچه‌ی مانگه‌کانی هه‌شت و نۆی ئه‌مساڵ.
حه‌ملان وتیشی: محه‌مه‌د شیاع سودانی، سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق دوای هه‌نارده‌کردنی نه‌وتی هه‌رێمی کوردستان په‌یوه‌ندی به مه‌سرور بارزانی کرد و گفتوگۆیان کرد، مه‌سرور بارزانی پێیوت که هه‌م و پابه‌ندییه‌کانمان جێبه‌جێ کردوه و به مافی خۆمانی ده‌زانین که ته‌واوی موچه‌کانی ئه‌مساڵ بۆمان خه‌رج بکه‌ن، سودانی به‌ڵێنیدابوو که پابه‌ندبێت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شکرد، ئێستا حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان 120 ملیار دیناری ره‌وانه‌ی به‌غدا کردوه و له کۆبونه‌وه‌ی ڕۆژی سێشه‌ممه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بڕیاری ناردنی پاره‌که‌ی موچه‌ی موچه‌خۆرانی هه‌رێم دراوه، به‌ڵام تائێستا پاره‌که ڕه‌وانه نه‌کراوه و چاوه‌ڕوان ده‌کرێت هه‌فته‌ی ئاینده بنێردرێت.