تشرینی یه‌که‌م 27, 2025 18:10 Asia/Tehran
  • جەختی یەکێتی لەسەر چوونەدەری هێزەکانی تورکیا لە عێراق

ئەندامێکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانی عێراق جەختی کرد لەسەر پێویستیی چوونەدەری هێزەکانی تورکیا لە باکووری عێراق.

غیاس سورچی  ئەندامی یەکێتی نیشتمانی جەختی کرد لەسەر  دەسوەردانی کۆمەڵگای نێونەتەوەیی و کۆمکاری عەرەب بۆ کوتایی هێنان بە ئامادە بوونی  سەربازیی تورکیا لە باکووری  عێراق و وتیشی   ئەم ئامادە بوونە بە ئامانجی  کۆنترۆڵی  کەرکووک و مووسڵە . سورچی لە کاردانەوە  بە موڵەتنامەی پەرلەمانی تورکیا بۆ درێژکرانەوەی  ئامادەبوونی سەربازیی  نایاسایی ئەو وڵاتە  لە باکووری  عێراق و درێژ کردەوەی بۆ ماوەی سێ ساڵی  دیکە بە سەرەنجدان بە  هەڵوەشانەوەی پەکەکە نایاسایی بووە  و عێراق، کومەڵگای نێونەتەوەیی و کۆمکاری عەرەب دەبێ لە هەمبەر  ئەو پێشێلکارییە ئاشکرایە  بێ دەنگ نەبن . عەبباس عەرداوی لە شیکارانی عێراقیش بە ڕاگەیاندنی  ئەوەی کە  تورکیا قەیرانە ناوخۆییەکانی دەگوازێتەوە بۆ عێراق، سووریا و وڵاتانی دیکەی ناوچە،  ڕایگەیاند؛  بێ دەنگە لێکردنی کومەڵگای جیهانی  لە هەمبەر  پاوانخوازی تورکیا   لە عێراق و سووریا زۆر مەترسیدارە .

سەرپەیڤ