هەرێمی کوردستان مانگی ڕابردوو رۆژانە ١٨٨ هەزار بەرمیل نەوتی هەناردە کردووە
تشرینی دووهم 05, 2025 18:29 Asia/Tehran
کۆمپانیای سۆمۆ ڕایگەیاند؛ لەمانگی ڕابردووی زایینی، هەرێمی کوردستان بەشێوەی مامناونجی رۆژانە زیاتر لە ١٨٨ هەزار بەرمیل نەوتی هەناردە کردووە.
بەپێی راپۆری کۆمپانیای سۆمۆ، کۆی هەناردەی نەوتی هەرێم دەگاتە پێنج ملوێن و ٨٣٤ هەزار و ٤٨٦ بەرمیل. زیاترین ڕێژەی هەناردەکان لە مانگی ڕابردوو بە زیاتر لە یەک ملوێن بەرمیل تۆمار کراوە. هەرلەو ماوەدا، لە کێڵگە ناوەندیەکان و نەوتی قورسی بەسرە بەگشتی پتر لە ١٠٤ ملوێن بەرمیل نەوت هەناردە کراوەو بەم پێیە، گشت هەناردەی نەوتی عێراق بە هەرێمی کوردستانیشەوە، گەیشتووەتە ١١٠ ملوێن و ٦٥٠هەزار بەرمیل.