داهاتی هه‌فته‌یه‌کی سلێمانی؛ 37%ی به‌شێوه‌ی تراوێل چکه
ماڵپه‌ڕی شه‌فافیه‌ت بڵاویکرده‌وه، داهاتی یه‌ک هه‌فته‌ی سلێمانی له رۆژی 1ی (تشرینی دوه‌م/11) تاوه‌کو 7ی (تشرینی دوه‌م/11)ی 2025، بڕی زیاتر له نۆ ملیار و 755 ملیۆن و 629 هه‌زار دیناره، که 63%ی داهاته‌که‌ش به‌شێوه‌ی نه‌ختینه هه‌یه.
ماڵپه‌ڕی شه‌فافیه‌ت بۆ چاودێری و رێکخستنی داهاته نانه‌وتییه‌کانی سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه و هه‌ردو ئیداره‌ی راپه‌ڕین و گه‌رمیان داهاتی یه‌ک هه‌فته‌ی راگه‌یاندوه، به‌شێوه‌یه‌ک نۆ ملیار و 755 ملیۆن و 629 هه‌زار و 495 دینار بوه، به‌جۆرێک که 63% ی داهاته‌که به‌شێوه‌ی نه‌ختینه‌یه . هەروەها بڕی سێ ملیار و 585 ملیۆن و 108 هه‌زار و 767 دیناری به‌شێوه‌ی تراوێل چکه که ده‌کاته رێژه‌ی 37%ی داهاته‌که. رۆژی 15ی(کانونی یه‌که‌م/12)ی 2022 دوای 30 ساڵ، حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له‌لایه‌ن قوباد تاڵه‌بانی، جێگری سه‌رۆک وه‌زیران هه‌رێمی کوردستان بوو به‌خاوه‌نی پڕۆژه‌ی شه‌فافییه‌ت له داهات و خه‌رجی، به‌ڵام تائێستا پڕۆژه‌که به سه‌رانسه‌ری نه‌کراوه.