تشرینی دووه‌م 13, 2025 19:26 Asia/Tehran
  • ١/٧ ملوین کەس لە هەرێمی کوردستان هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی عێراقیان بایکۆت کرد

زیاترلە یەک ملیۆن و حەفتسەد وهەشتا هەزارکەس لە سەرانسەری هەرێمی کوردستان هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی سێشەممەی ڕابردووی عێراقیان بایکۆت کردووە.

بەپێی داتا بڵاوکراوەکان کۆی کەسانی شایستەی دەنگدان لە هەرێمی کوردستان نزیک بە سێ ملیۆن وهەشتسەدوهەشتاوسێ هەزاروپانسەدو یەک کەس بوو کە سێ ملیۆن وشەست وهەشت هەزاروهەشتسەدوسێ ونۆکەس بۆ وەرگرتنی کارتی بیۆمتریک ناویان تۆمار کردبوو ئامارەکان پیشان ئەدەن کە لە کەسانی شایستەی دەنگدان لە هەرێمی کوردستان زیاتر لە یەک ملیۆن وهەفتسەد وهەشتادهەزار کەس  هەڵبژاردنەکانی  ڕۆژی سێشەممەیان بایکۆت کردووە. بەپیی هەواڵێکی تر یەکێ لە بەربژارەکانی یەکێتی نیشتمانی کوردستان بە ڕێکوردی نەوەدوشەش هەزاردەنگ لە سەرووی بەربژارەکانی عێراق دا وەستا. بە ڕاگەیاندنی ئەنجامی سەرەتایی هەڵبژاردنە پەرلەمانیەکانی عێراق، ڕێبوارتاها لە یەکێتی نیشتمانی کوردستان وپارێزگاری کەرکووک بە زیاتر لە نەوەدوشەش هەزار دەنگ توانیی زۆرترین ڕێژەی دەنگەکان لە نێوان هەموو بەربژارەکانی ئەم خوڵە لە هەڵبژاردنەکانی عێراق دەس بخات.

سەرپەیڤ