تشرینی دووه‌م 17, 2025 18:12 Asia/Tehran
  • پەکەکە لەناوچەی سنووریی زاپ لە باکووری عێراق پاشەکشەی کرد

پەکەکە ڕایگەیاند : هێزەکانی لەناوچەی سنووریی زاپ لەباکووری عێراق چوونەتە دەر .

 پارتی کرێکارانی کوردستانی تورکیا (پەکەکە) ڕایگەیاند: لە ناوچەی زاپ کە مەترسی  تێکهەڵچوونی لەسەرە و دەکەوێتە نزیک سنوورەکانی تورکیا پاشەکشێ کردووە . پەکەکە  ڕایگەیاند  ئەم کشانەوەیە لە ناوچەی  زاپ هەنگاوێکی  بە کردەوەیی  گرینگە لە بەرەوپێشبردن و سەرکەوتنی  پرۆسەی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک کە لەلایەن عەبدوڵا ئۆجالان ڕێبەری زیندانیکراوی پەکەکە دەستیپێکردووە و جارێکی دیکە پابەندبوونی ئێمە بە ئەم پرۆسەیە نیشاندەدات.  لە تێکهەڵچوونی نێوان پەکەکە و حکومەتی تورکیا زیاتر لە ٤٠ هەزار کەس کوژراون.

سەرپەیڤ