عه‌لی حه‌مه‌ساڵح په‌یامێک ئاڕاسته‌ی مه‌سعود بارزانی و بافڵ تاڵه‌بانی ده‌کات
بڕیارده‌ری ره‌وتی هەڵوێست له‌په‌یامێکدا بۆ مه‌سعود بارزانی سه‌رۆکی پارتیی دیموکراتی کوردستان و بافڵ تاڵه‌بانی سه‌رۆکی یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، زۆرترین ده‌نگ سوتاندن له هه‌مو عێراق له سلێمانی و هه‌ولێر بوو، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خه‌ڵک ناچار به‌ده‌نگدان و وێنه‌گرتنی ده‌نگه‌که‌ی کرا
عه‌لی حه‌مه‌ساڵح له‌په‌یامێکدا رایگه‌یاندوه ئه‌وه‌ی له‌و هه‌ڵبژاردنه‌دا دیتم، پێشینه‌ی نه‌بوو، هێز و حوکمڕانی و پاره‌و کڕین و هه‌ڕه‌شه، کوشتنی که‌سایه‌تی تاکی کورد‌و هه‌ستی به‌رپرسیاریه‌تی، ئه‌وه‌ی له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا بیندرا، له پێشتر وێنه‌ی نه‌بوو، ده‌نگ کڕین، تێکشاندنی که‌سایه‌تی تاکی کورد بوو".ئاماژه‌ی به‌وه‌شکردوه، "که‌سێک به‌کڕینی ده‌نگ ببێته ئه‌ندامی په‌رله‌مان، پێتانوایه چۆن بیرده‌کاته‌وه، تاکی کورد فێرده‌که‌ن ده‌نگ و ویژدان بفرۆشێت، چی له ئاینده‌ی چاوه‌ڕێده‌کرێت، به ئاشکرا له‌به‌رده‌م قوتابخانه‌کان، ناوه‌ندی ده‌نگ کڕین هه‌بوو، ئه‌مه کوشتنی که‌سایه‌تی تاکی کوردنیه، ته‌نانه‌ت له زۆر شوێن کاندید ده‌نگی کادیریی حیزبه‌که‌ی خۆشی ده‌کڕی". عه‌لی حه‌مه‌ساڵح ده‌شڵێت، "سه‌رجه‌م هێزه ئه‌منی و سه‌ربازیه‌کان، خرانه ژێر باری فشاری ئێجگار گه‌وره له هه‌ردولا /که (وێنه بگرن، سکانی کارتی ده‌نگدان) ته‌نانه‌ت به‌شێکی زۆریان خه‌ڵکیان له‌گه‌ڵدا برایه ژوره‌وه و به‌ناچاری ده‌نگیان پێدرا له ژێر چاودێریدا، ئه‌گه‌رنا نه‌قڵ ده‌کرێی بۆ دورترین شوێن، ئه‌مه کوشتنی هه‌ستی به‌رپرسیاریه‌تیه، کوشتنی متمانه‌یه"