تشرینی دووه‌م 22, 2025 17:59 Asia/Tehran
  • 6500 گەنجی هەرێمی کوردستان ئەمساڵ کۆچیان کردووە

 ئامارە تازەکان دەریدەخەن کە تەنها لە ئەمساڵەی زایینیدا واتە ٢٠٢٥ ، زیاتر لە شەش هەزار و ٥٠٠ گەنج، هەرێمی کوردستانیان بەجێهێشتووە.

ئەبوبەکر عەلی سەرۆکی  کۆمەڵەی پەنابەرە گەڕاوەکانی ئەوروپا لە هەرێمی کوردستان وتی، ئەمساڵ زیاتر لە شەش هەزار و ٥٠٠ گەنجی هەرێمی کوردستان کۆچیان کردووە بۆ دەرەوە. ناوبراو وتی کە نزیکەی ١٠٠ کۆچبەری کورد لە وڵاتانی جیاجیادا دەستبەسەر کراون. سەرۆکی  کۆمەڵەی پەنابەرە گەڕاوەکانی ئەوروپا  لە هەرێمی کوردستان لە  کۆبوونەوەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: تەنها لە ناوچەی ڕاپەڕین لە سەرەتای ئەمساڵەوە  تا ئێستا، نزیکەی هەزار و ٥٠٠ کەس کۆچیان کردووە بۆ وڵاتانی جۆراوجۆری جیهان. ناوبراو وتیشی: چوار گەنجی هەرێمی کوردستان لە ڕێگای کۆچکردندا گیانیان لەدەستداوە و لانیکەم ٧ کۆچبەری دیکەی کوردیش بێسەروشوێنن. هەروەها ٨٠ کۆچبەری هەرێمی کوردستانیش له وڵاتانی لیبیا و تونسدا قۆڵبەست کراون .

سەرپەیڤ