پارتی و یه‌کێتی به‌توندی وه‌ڵامی یه‌کدی ده‌ده‌نه‌وه
فراکسیۆنی یەکێتیی وه‌ڵامی سەرچاوە باڵاکەی پارتی دایەوە و وتی: "دەمێکە کورسی لای ئێوە نرخ و بەهای نەماوە، نرخی کورسی ئەوکاتە هەرزانفرۆشتان کرد کە دەبابەتان هێنایە سەر پەرلەمانی کوردستان". ئه‌مە وه‌ڵامێک بوو بۆ سه‌رچاوه‌که‌ی پارتی که وتوبووی، "ئەگەر پارتی بیەوێت کورسی لایەنەکان بکڕێت، ئەوا زۆربەی کورسییەکانی یەکێتی لە هەموو لایەنێک هەرزانترن".
فراکسیۆنی یەکێتی له په‌رله‌مانی کوردستان ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کرد: "لامان ئاساییە ئێوە دوبارە بازاڕی کڕین و فرۆشتنی بە کورسییەکانی پەرلەمانەوە بکەن، هەندێک جار بە هەرزانی و جاری واش هەیە بە گرانی کڕین و فرۆشتنی پێوە دەکەن و کەی زانیتان بازاڕی نەماوە دەرگای پەرلەمانەکە دادەخەن".
شایانی باسە شه‌وی ڕابردوو میدیاکانی پارتی له زاری سەرچاوەیەکی باڵای پارتی دیموکراتی کوردستانی عێراقەوە بڵاویانکرده‌وه، که پارتی هیچ کاتێک هەوڵی نەداوە و نەیویستوە پەرلەمانتارانی حیزبەکانی تر بکڕێت، ئەمە هەوڵێکی بێبنەمایە دژی پێکهێنانی کابینەی دەیەم، هەوڵی لایەنێکە کە هەر لە سەرەتاوە دەیانویست پێکهێنانی حکومەتی نوێ دوابکەوێت، ئەگەر پارتی بیەوێت کورسی لایەنەکان بکڕێت، ئەوا زۆربەی کورسییەکانی یەکێتی لە هەمو لایەنێک هەرزانترن".
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی له ٢٠ی ١٠ی ٢٠٢٤ـه‌وه هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی کوردستان ئه‌نجامدراوه، به‌ڵام تا ئێستا پارتی و یه‌کێتی ڕێکنەکهوتوون لەسەر پێکهێنانی کابینه‌ی ده‌یه‌می حکومه‌تی هه‌رێم.