قوباد تاڵەبانی: بە بێ یەکێتی حکومەتی سەرکەوتوو پێکنایەت
تشرینی دووهم 23, 2025 20:12 Asia/Tehran
ئەندامی مەکتەب سیاسیی یەکێتی وتی: باسکردنى پێکهێنانى حکوومەت بە بێ یەکێتى، هەر هەڕەشە و گوڕەشەیە و سەرکەوتوو نابێت.
قوباد تاڵەبانى ئەمڕۆ لە سلێمانی لە وتووێژ لەگەڵ پەیامنێراندا وتی: باسکردنى پێکهێنانى حکوومەت بە بێ یەکێتى، هەر هەڕەشە و گوڕەشەیە و سەرکەوتوو نابێت.قوباد تالەبانی سەبارەت بە قسەکەی هۆشیار زێباریش کە باسی دووبارەکردنەوەی هەڵبژاردنەکانی هەرێمی کردبوو، وتی: هەم ئامادەین بۆ دەستپێکردنەوەى دانوستانەکان و هەم بۆ دووبارەکردنەوەى هەڵبژاردن.