کاربەدەستێکی باڵای یەکێتی، سەعدی پیرە: بە بێ یەکێتی حکومەتی یەکپارچە لە هەرێم پێکناهێندرێت
ئەندامێکی مەکتەب سیاسی یەکێتی نیشتمانی کوردستان وێڕای ئاماژە بە ئەزموونی ناسەرکەوتووی حکومەتی هاوبەشی پارتی دیموکرات و بزووتنەوەی گۆڕان وشداری دا کە دووپات بوونەوەی وەها ئەزموونێک بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێی هەرێم سەرکەوتووانە نابێت .
سەعدی ئەحمەد پیرە وتی پارتی هەوڵ ئەدات و دەیەوێ بە تەنیایی دەسەڵاتداری هەرێم بێت بەڵام یەکێیتی ئەوە قەبووڵ ناکات. ناوبراو جەختی کرد پێکهێنانی کابینەی یەکپارچە لە هەرێمی کوردستان بە بێ یەکێیتی نیشتمانی مومکین نییە . ئەندامی مەکتەب سیاسی یەکێیتی وتی کێشەی سەرەکی یەکێیتی لە گەڵ پارتی لەسەر شێوازی حکومەت داریە نەک لەسەر پۆست و پێگە . ناوبراو وتیشی؛ ئەگەر پارتی خوازیاری پێکهێنانی حکومەتی هاوبەش بێت لەگەڵ یەکێیتی دەبێ دەسەڵاتداریەتی هاوبەش قەبووڵ بکات . سەعدی ئەحمەد پیرە هەروەها وتی کێشەی یەکێیتی لەگەڵ پارتی لەسەر چۆنیەتی نوێنەرایەتی پێکهاتەکانە ، چۆنکوو پارتی دیموکرات ڕێگا نادات ئەو پێکهاتانە نوێنەرانی واقیعی خۆیانیان هەبێت .