تشرینی دووه‌م 26, 2025 18:50 Asia/Tehran
  • پێشنیاری پێکهێنانی لێژنەی باڵای هاوبەشی کوردەکان بۆ دانوستان لەسەر پۆستەکان لە بەغدا

کاندیدی هەڵبژێردراوی یەکگرتووی ئیسلامی بۆ پەرلەمانی عێراق، گەڵاڵەیەکی هەشت بڕگه یی بۆ هاواهەنگیی نێوان پارت و لایەنەکان خستووەتەڕوو کە بەگوێرەیەوە دەبێ شاندێکی باڵای هاوبەش پێک بهێنرێ بەمەبەستی دانوستان لەسەر پۆستەکان و پرسە سەرەکییەکان لە بەغدا.

"جەماڵ کۆچەر" پێی داگرت؛ پۆستی سەرۆک کۆماریی هێڵی سووری کوردەکانەو پێش دانوستان لەگەڵ بەغدا پێویستە هەڵوێستە ناوخۆییەکان یەکبخرێن. لەو گەڵاڵەدا بابەتی بوودجە، پێشمەرگە، ماددەی١٤٠و یاسای نەوت و گاز، وەک هێڵی سوور دیاری کراون و داواش کراوە حکومەتی داهاتوو لەشەش مانگی یەکەمدا، بەو بابەتانە ڕابگات. هەروەها پێشنیاری پێکهێنانی ژووری هاواهەنگیی هەمیشەیی بۆ کۆتایی هێنان بە ناکۆکییەکان و هاواهەنگ کرانی ستراتژیکی دانوستانی پارت و لایەنەکان باس کراوە. ئەبووبەکر کاروانییش ئەو گەڵاڵەی بە ئیجابی و بە هەنگاوێک لەپێناو شکاندنی چەقبەستوویی سیاسی و بەهێزکرانی هاوکاریی  نێوماڵی کورد وەسف کرد.

سەرپەیڤ