ناکۆکیی نێوان پارتی و یەکێتی لەسەر پۆستی سەرۆککۆماریی عێراق
ئەندامێکی یەکێتی نیشتمانیی کوردستانی عێراق، باسی بەردەوامیی بنبەستی دانوستانەکانی نێوان یەکێتی و پارتیی کردووە سەبارەت بە گەیشتنە ڕێککەوتن لەسەر پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق.
"هیوا محەممەد" ئەندامێکی یەکێتی نیشتمانیی کوردستانی عێراق بە ئاماژەدان بە تەشەنەی ناکۆکییەکانی نێوان پارتی و یەکێتی لەسەر پۆستی سەرۆک کۆماریی عێراق وتی: "نەک هەر تا ئێستا هیچ ڕێککەوتنێک لەمبارەوە لەنێوان هەردوولادا نەکراوە و هیچ ئەنجامێکی هەستپێکراویش بەدەست نەهاتووە، بەڵکوو ئەو ناکۆکییانە بوونەتە هۆی زۆرتر بوونی ناکۆکیی سیاسی". هیوا محمد لە درێژەی قسەکانیدا وتیشی: ڕێکنەکەوتن لەسەر پۆستەکانی سەرۆکایەتی هەرێم و سەرۆکایەتیی عێراق بووەتە هۆی ئەوەی کە چەقبەستوویی سیاسی لە هەرێمدا دروست بێت، هەروەها شکستی گفتوگۆکانی پارتی و یەکێتی ڕێگر بووە لە پەرەپێدانی نەخشەڕێگایەکی ڕوون و شەفاف بۆ دابەشکردنی پۆستەکان یان پێکهێنانی دیدێکی هاوبەش، بەردەوامی ئەم دۆخەش نیگەرانییەکانی خەڵکی هەرێمی کوردستانی عێراقی یەکجار زیاتر کردووە.