ڕەخنەی قوباد تاڵەبانی لە شێوازی ڕوماڵی میدیایی تەقینەوەی کێڵگەی کۆرمۆر
تشرینی دووهم 27, 2025 19:05 Asia/Tehran
قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستانی عێراق بە شەرمەزارکردنی تەقینەوەی کێڵگەی گازی کۆرمۆر، هەروەها ڕەخنەیشی گرت لە ڕووماڵی میدیایی ڕووداوەکە لەلالەین هەندێک دەزگای ڕاگەیاندنی هەرێمی کوردستان.
قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا بە ئیدانەکردنی تەقینەوەی کێڵگەی گازی کۆرمۆر ڕایگەیاند: داوا لە سپۆنسەر و خاوەنەکانیان دەکەم لەپێناو بەرژەوەندیی گشتی و نیشتمانیدا کۆتایی بەم شێواز و گوتارە میدیاییە مەترسیدارە بهێنن و سنوورێکیان بۆ دابنێن.
سەنتەری میترۆیش لەبارەی ڕووماڵی هێرشی سەر کۆرمۆر ڕایگەیاندووە: ئەوەی کە بەشێک لە میدیاکان دەیکەن، گوتارێکی ناڕێکی میدیاییە کە بووەتە چەکێک بە دەستی خەڵکانێکەوە کە بەرژەوەندییان لە بشێویی و شەڕ و ئاژاوەدایە.