لیستی موچەی مانگی 11ی موچه‌خۆرانی هه‌رێم راده‌ستی به‌غدا کرا
کانونی یه‌که‌م 07, 2025 17:25 Asia/Tehran
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوریی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان ڕایگه‌یاند،لیستی موچەی مانگی تشرینی دوەم-ی 2025 ڕادەستی وەزارەتی دارایی حکومەتی ناوەندیی کرا.
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له ڕاگه‌یه‌ندراوێکدا باسی له‌وه‌کردوه، ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه لیستی موچەی مانگی تشرینی دوەمی فەرمانبەران و موچەخۆرانی هەرێمی کوردستان لەلایەن تیمی تەکنیکی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستانەوە ڕادەستی فەرمانگەی ژمێریاری وەزارەتی دارایی حکومەتی بەغدا کرا.به‌رپرسانی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان ده‌ڵێن، ناردنی پاره‌ی موچه‌ی مانگی دە هیچ کێشه‌یه‌کی له‌به‌رده‌مدا نیه.موچه‌خۆرانی هه‌رێمی کوردستان تا ئێستا موچه‌ی مانگه‌کانی دە و یازدەیان وه‌رنه‌گرتووە، له‌کاتێکدا وه‌زاره‌تی دارایی عێراق سه‌ره‌تای هه‌موو مانگێک دابه‌شکردنی موچه دابه‌شده‌کات.