کانونی یه‌که‌م 20, 2025 17:50 Asia/Tehran
  • ئاشكرابوونی ڕێككەوتنامەی نهێنی توركیا لەگەڵ هەرێمی كوردستانی عێراق

سیاسەتوانێكی عێراقی باسی كرد لە ڕێككەوتنی نهێنی حكومەتی هەرێمی كوردستانی ئەو وڵاتە لەگەڵ توركیا.

موحەمەد زاری ئەندامی  هاوپەیمانی ئەنباری عێراق جەختی كرد حكومەتی هەرێمی كوردستانی ئەو وڵاتە  ڕێككەوتننامەیەكی نێهنیانەی لە گەڵ توركیا بە بێ ئاگاداریی حكومەتی ناوەندی واژۆ كردووە و لە چوارچێوەی ئەو ڕێككەوتنە سوپای توركیا دەتوانێ بنكەگەلی نوێی لەناو خاكی عێراق دابمەزرێنێ .

موحەمەد زاری وتیشی : ڕێككەوتنی نوێی جەخت دەكات لەسەر  ڕووبەڕوو نەبوونەوە لەگەڵ هێزەكانی توركیا لە كاتی دزەكردن لە ناوچە باكوورییەكانی عێراق و لاگری لەو هێزانە ئەگەر بێتوو كێشە بەدی بێت .

هەروەها بە پێی ئەو ڕێككەوتنە  لاگری ئابووری دەكرێ لە حكومەتی هەرێمی كوردستانی عێراق و پڕۆسەی  قاچاغكردنی نەوتی عێراق لە پارێزگاكانی باكووری بەرەو توركیا درێژەی دەبێت حكومەتی توركیاش بەڵێنی داوە بە شێوەی نهێنی لاگری لە حكومەتی بارزانی بكات .

سەرپەیڤ