نەیاریەتی بارزانی دژی سەرۆکایەتی حەلبوسی لە پەرلەمان
سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستانی عێراق جەختی کرد لەسەر دژایەتی توندی خۆی لەگەڵ کاندیدبوونی محەمەد حەلبوسی سەرۆکی پارتی تەقەدوم (و سەرۆکی پێشوو و لەکارلابراوی پەرلەمانی عێراق) بۆ دووبارە هەڵبژاردنەوەی وەک سەرۆکی پەرلەمانی عێراق.
عەبدولسەتار ئەحمەد دولەیمی، ئەندامی هاوپەیمانی "ئەنباری یەکگرتوو" لە پارێزگای ئەنباری عێراق، ئەمڕۆ ئاشکرایکرد، مەسعود بارزانی بە ئەنجومەنی سیاسی گروپە سوننەکانی ڕاگەیاندووە، دژی کاندیدبوونی محەمەد حەلبوسی، سەرۆکی پارتی تەقەدومە بۆ ئەوەی ببێتە سەرۆکی پەرلەمانی عێراق . بەگوتەی دولەیمی، بارزانی ئەنجوومەنی لە دژایەتیی لایەنە سیاسییەکانی هەرێم لەگەڵ کاندیدبوونی محەمەد حەلبوسی بۆ سەرۆکایەتی پەرلەمانی نوێی عێراق ئاگادار کردوەتەوە و هەوڵ و جموجۆڵەکانی خەمیس خەنجەر، سەرۆکی پێشووی هاوپەیمانی ئەلسەیادە، بۆ لێکنزیککردنەوەی بۆچوونەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان و پارتی تەقەدوم ڕووبەڕووی شکست بووەتەوە .دولەیمی ئاماژەی بەوەشکرد، ئەنجومەنی سیاسی گروپە سوننەکانی عێراق چوارچێوەی هەماهەنگی گروپە شیعەکانی ئاگادارکردۆتەوە کە موسەنا سامەرایی سەرۆکی هاوپەیمانی عەزم و حەلبوسی کاندیدی کردووە بۆ پۆستی سەرۆکی پەرلەمان، بەو پێیەی نەیتوانیوە لەسەر یەک کاندید بگەنە ڕێککەوتن.