کانونی دوھەم 08, 2026 19:01 Asia/Tehran

کۆبوونەوەی دوو پارتی گەورەی کورد لە عێراق بۆ دیاریکردنی چارەنووسی کاندیدی سەرۆککۆماریی لە مەکتەب سیاسیی یەکێتی لە پیرمام بەڕێوەچوو.

 لە دانیشتنی ئەمڕۆی پارتی و یەکێتیدا لە پیرمام "رێککەوتن نەکراوە و بەرەوپێشوونی جددی لە کۆبوونەوەکەدا نەبووە" جارێکیتر هەر دوو وەفدی دانوستانی پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەبارەی پرسی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێم کۆبوونەوە و بەبێ هیچ راگەیەندراوێک کۆبوونەوەکەیان کۆتاییهات. بەپێی بەدواداچوونی میدیاکان کە قسەیان لەگەڵ کەسانی ئاگادارکردووە، کۆبوونەوەکە هیچ رێککەوتن، نزیکبوونەوە لە رێککەوتن و یان بەرەوپێشچوونی جەوهەری لە گفتوگۆکانی تێدا بەدی نەکراوە و تەنیا قسە لەسەر بابەتەکانی پێشوو بووە. هاوکات بورهان شێخ ڕەئوف ئەندامی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانی عێراق جەختی لەوە کردەوە کە یەکێتی بە لەبەرچاوگرتنی پەیوەندیی پتەو و ڕیشەداری لەگەڵ هاوپەیمانیی چوارچێوی هەماهەنگی و گروپە سیاسییەکانی دیکە، بە دوای ڕکەبەرایەتی کردنە بۆ  دەسخستنی  پۆستی سەرۆکایەتی عێراق. ئەم ئەندامەی یەکێتی نیشتمانی کوردستانی عێراق لە درێژەی قسەکانیدا وتی: ئێمە  بۆ وەرگرتنی پۆستی جێگری دووەمی سەرۆکی پەرلەمان لە گەڵ پارتی  ڕکەبەرایەتیمان نەکرد، لە کاتێکدا پارتی تابووە بە دوای بەدەستهێنانی دەسەڵاتی حوکمڕانی لە عێراقدا بووە.

سەرپەیڤ