کانونی دوھەم 08, 2026 20:10 Asia/Tehran
  • عەلی حەمەساڵح: بەغدا لە ناردنی مووچە بۆ هەرێمی کوردستان بەردەوام دەبێ

بڕیاردەری ڕەوتی هەڵوێستی نیشتمانی دەڵێت، لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆیاندا، محەممەد شیاع سوودانی رایگەیاندووە کە مانگانە لە خەرجکردنی مووچە بۆ هەرێمی کوردستان بەردەوام دەبن.

عەلی حەمەساڵح، بڕیاردەری ڕەوتی هەڵوێست رایگەیاندووە کە ئەمڕۆ لەگەڵ محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق کۆبوونەتەوە و یەکێک لەو تەوەرانەی گفتوگۆیان لەبارەوە کردووە مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بووە.

بڕیاردەری رەوتی هەڵوێست وتیشی: سەرۆکوەزیرانی عێراق بە ئاماژە بەوەی کە مانگانە لە ناردنی مووچە بۆ هەرێمی کوردستان بەردەوام دەبن، وتیشی کە سوودانی پێی راگەیاندوون، مووچەی مانگی یەکی ئەمساڵی هەرێمی کوردستان لەگەڵ دابەشکردنی مووچەی وەزارەت و دامەزراوەکانی عێراق دەبێت، لە بەرامبەردا پێویستە حکومەتی هەرێمی کوردستان پابەند بێت بە رادەستکردنی ١٢٠ ملیار دینار وەک داهاتی ناوخۆ بە وەزارەتی دارایی عێراق. 

سەبارەت بە مووچەی مانگەکانی ١١ و ١٢ی ساڵی رابردوویش، عەلی حەمە ساڵح وتی کە سەرۆکوەزیرانی عێراق پێداگری کردووە کە دەکرێت ئەم بابەتە لە یاسای بودجەی ٢٠٢٦ دا چارەسەرێکی بۆ بدۆزرێتەوە.

سەرپەیڤ