ئاشکرابوونی هۆكارێكی دواكه‌وتنی ناردنی لیستی موچه بۆ به‌غدا
کانونی دوھەم 25, 2026 18:40 Asia/Tehran
ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، هه‌رێمی كوردستان ده‌یه‌وێت بەشی خانه‌نشینی مانگه‌كانی ١١ و ١٢ی ساڵی ٢٠٢٥ی موچه‌خۆرانی هه‌رێم له موچه‌ی مانگی یەکی ئه‌مساڵ ببڕێت، بۆیه ناردنی لیستی موچه دواكه‌وتوه.
غالب محه‌مه‌د ئاماژه‌ی بهوهشكردوه، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی موچه‌ی مانگه‌كانی ١١ و ١٢ی ساڵی ٢٠٢٥ی موچه‌خۆرانی هه‌رێم نه‌دراون، به‌ڵام هه‌رێمی كوردستان ده‌یه‌وێت بەشی خانه‌نشینی ئه‌و مانگانه له موچه‌ی مانگی یەکی ئه‌مساڵدا ببڕێت، ئه‌وه‌ش یه‌كێكه له هۆكاره‌كانی دواكه‌وتنی ناردنی لیستی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران، بۆیه به‌نوسراوی فه‌رمی داوامان له وه‌زاره‌تی دارایی عێراق كرد كه بەشی خانەنشینی له موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم بۆ ئه‌و سێ مانگه نه‌بڕدرێت.