یەكێتی: سەرۆککۆماری ئامێری گوشاری پارتییە بۆ یەکلاییکردنەوەی پۆستەكانی هەرێم
سەرۆكی فراكسیونی یەكێتی لە پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند؛ وروژاندنی پرسی پۆستی سەرۆك كوماریی عێراق لە لایەن پارتییەوە زیاتر لەوەی كە هەوڵێك بۆ چارەسەر كردن و یەكلاكردنەوەی ئەو دۆسیە بێت گۆشارێكی سیاسییە بۆ دیاریكردنی پۆستەكانی حكومەتی داهاتووی هەرێم .
هەرێم كەماڵ ئاغا لە وتووێژێكدا وتی: پارتی بە گرتنەدەستی پۆستی جێگری دووهەمی سەرۆكی پەرلەمانی عێراق ، پۆستی خۆی لە بەغدا وەرگرتووە بەو پێیەش پۆستی سەرۆك كۆماریی عێراق دەبێ بدرێت بە یەكێتی نیشتمانی، چۆنكو ئەو پۆستە شایستەی یاسایی و سیاسی ئەو حیزبەیە.
سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی وتیشی: پارتی لە بەغدا خوازیاری یەكهەڵوێستی لە لایەن یەكێیتی نیشتمانییەوە بوو و ئێمەش قبووڵمان كرد، بەڵام سەیرە كە لە هەرێمی كوردستان ئەو یەكگرتووییە قەبووڵ ناكرێت و هەوڵ ئەدرێت زوربەی پۆستەكانی حكومەتی داهاتوو بە تایبەتی بدرێتە پارتێک.