١٢٠ ملیار دیناره‌كەی داهاتی نانەوتیی هەرێم ڕه‌وانه‌ی به‌غدا كرا
شوبات 05, 2026 21:49 Asia/Tehran
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوریی حكومه‌تی هه‌رێمي كوردستان رایگه‌یاند، داهاتی نانه‌وتی هه‌رێم بۆ مانگی (كانونی دوه‌م/١)ی ٢٠٢٦ خرایه سه‌ر هه‌ژماری بانكی وه‌زاره‌تی دارایی عێراق.
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوریی هه‌رێمي كوردستان له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، ئه‌مڕۆ بڕی ١٢٠ دینار وه‌ك داهاتی نانه‌وتی هه‌رێم بۆ مانگی (كانونی دوه‌م/١) به‌شێوه‌ی كاش خرایه سه‌ر هه‌ژماری بانكی وه‌زاره‌تی دارایی حكومه‌تی فیدڕاڵ له لقی هه‌ولێری بانكی ناوه‌ندی عێراق.
شه‌وی رابردوو، وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوریی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، نوسراوی ئاڕاسته‌ی بانكه‌كان كرد به‌مه‌به‌ستی كۆكردنه‌وه‌ی ١٢٠ ملیار دیناری داهاتی ناوخۆ و ره‌وانه‌كردنی بۆ حكومه‌تی فیدڕاڵی به‌مه‌به‌ستی ناردنی موچه‌ی مانگی (كانونی دوه‌م/٢) ٢٠٢٦ی موچه‌خۆرانی هه‌رێم.