120 ملیار دیناره‌كه ره‌وانه‌ی به‌غدا كرا
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوریی حكومه‌تی هه‌رێم رایگه‌یاند، داهاتی نانه‌وتی هه‌رێم بۆ مانگی (كانونی دوه‌م/) ی دووهەزارو بیست و شەش خرایه سه‌ر هه‌ژماری بانكی وه‌زاره‌تی دارایی عێراق.
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوریی هه‌رێم له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، ڕۆژی پێنجشه‌ممه بڕی سەت و بیست دینار وه‌ك داهاتی نانه‌وتی هه‌رێم بۆ مانگی (كانونی دوه‌م/) به‌شێوه‌ی كاش خرایه سه‌ر هه‌ژماری بانكی وه‌زاره‌تی دارایی حكومه‌تی فیدڕاڵ له لقی هه‌ولێری بانكی ناوه‌ندی عێراق.
شه‌وی رابردو، وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری حكومه‌تی هه‌رێم، نوسراوی ئاڕاسته‌ی بانكه‌كان كرد به‌مه‌به‌ستی كۆكردنه‌وه‌ی سەت و بیست ملیار دیناری داهاتی ناوخۆ و ره‌وانه‌كردنی بۆ حكومه‌تی فیدڕاڵی به‌مه‌به‌ستی ناردنی موچه‌ی مانگی (كانونی دوه‌م/)ی دووهەزارو بیست و شەشی موچه‌خۆرانی هه‌رێم.
لای خۆیه‌وه عه‌لی حه‌مه‌ساڵح بڕیارده‌ری ره‌وتی هه‌ڵوێست رایگه‌یاندبو، "چەندین ڕۆژە دەڵێین، داهات بنێرن با موچە بێت، دوایانخست بۆ ئێستا، ئەمەش موچە دوادەخات بۆ دە ی شوباتی دوو هەزارو بیست و شەش.