ئەندامێکی سەرکردایەتیی یەکێتی لەبارەی پۆستی سەرۆک کۆمار: گفتوگۆ و پەیوەندی لەگەڵ پارتی هەیە
شوبات 07, 2026 19:15 Asia/Tehran
ئەندامێکی سەرکردایەتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانی عێراق دەڵێ، بۆ تێپەڕاندنی دۆخی چەقبەستوویی هەرێمی کوردستان، هاوپەیمانێتی و لێکتێگەیشتنیان لەگەڵ جووڵانەوەی نەوەی نوێ کردووە و دەشڵێت: ئامانجمان پێکهێنانی حکومەتی هاووڵاتییە و پۆستی سەرۆککۆماریش بەرکەوتەی یەکێتییە."
رێباز بێرکۆتی در دیمانەیەکدا سەبارەت بە نزیکبوونەوە و رێککەوتنیان لەگەڵ جووڵانەوەی نەوەی نوێ، گوتی، سیاسەت "هونەری مومکینە" و هەر لایەنێک بۆ بەرژەوەندیی هەرێمی کوردستان و تێپەڕاندنی ئەم قۆناخە چەقبەستووە لەگەڵیان هاوپەیمانی ببەستێ، ئەوان پێشوازی لێدەکەن.
سەبارەت بە پۆستی سەرۆککۆماری عێراق، ئەو ئەندامەی سەرکردایەتیی یەکێتی رایگەیاند، ئەوان ئەو پۆستە بە بەرکەوتەی کورد و بەدیاریکراوی پشکی یەکێتی دەزانن.
له لایەکی ديكەوە؛ بەگوێرەی ڕۆژنامەی شەرقولئەوسەت، هێزەكانی چوارچێوەی هەماهەنگی بڕیاریانداوە پەرلەمانتارەکانیان سەرپشک بكەن بۆ دەنگدان بە هەر کام لە کاندیدە کوردەکان بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار، ئەوەش بە هەنگاوێک لێکدەدرێتەوە کە لە بەرژەوەندی کاندیدی یەکێتیی دەشکێتەوە.