شوبات 08, 2026 18:50 Asia/Tehran
  • ئه‌حمه‌د حاجی ره‌شید: هەتا پابەندییەکان جێبەجێ بکرێن، موچەی هەرێم کێشەی نابێت

ئه‌حمه‌د حاجی ره‌شید، سه‌رۆكی فراكسیۆنی كۆمه‌ڵی دادگه‌ری له‌ په‌رله‌مانی عێراق رایگه‌یاند کە لە دیداریدا لەگەڵ "ته‌یف سامی"، وه‌زیری كاربه‌ڕێكه‌ری عێراقی، ئەم خانمە وەزیرە له‌باره‌ی موچه‌ی مانگی یه‌كه‌وه‌ وتویه‌تی، له‌ دو رۆژی ئاینده‌دا وردبینی ته‌واو ده‌بێت.

ئه‌حمه‌د حاجی ره‌شید ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه‌ کە ته‌یف سامی لەبارەی دواخرانی موچەی هەرێم وتویه‌تی، "دەبێت سێ شتم بەدەستبگات کە بریتین لە ژمارەی کۆتایی، داهاتی ناوخۆ و نوسراوی وەزارەتی نەوت سەبارەت رادەستکرانی نەوت، بۆیە هەر دواخستنێک لە یەکێک لەو سێ بابەتە بکرێت، منیش ناچار دەبم موچە دوابخەم.

په‌یوه‌ست به‌ موچه‌ی ساڵی داهاتوویش‌، وه‌زیری دارایی عێراق وتویه‌تی، "موچەی ساڵی داهاتوو کێشەی نابێت لە هەموو عێراق بە هەرێمی كوردستانیشه‌وه‌، تائەوکاتەی پابەندییەکان جێبەجێدەبن".

 

 

سەرپەیڤ