ئێزدییەكان سکاڵا لەو داعشیانە دەكەن وا لە سووریاوە گواستراونەتەوە بۆ عێراق
نوێنەرانی ئیزدییەکان لە هەرێمی کوردستان ڕایانگەیاند، سکاڵا دژی ئەندامانی داعش دەكەن کە لە سووریاوە گواستراونەتەوە بۆ عێراق، بە تۆمەتی بەشداری كردن لە جینۆساید كردنی شەنگال .
سەعید مستۆ، بەڕێوەبەری کاروباری ئێزیدییەکان لە وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند بەشێك لەو چەكدارانەی وا گواستراونەتەوە بۆ عێراق دەستیان بووە لە جینوسایدی ئیزەدییەكان بەڵام تا ئێستا شوناسیان بە فەرمیی ڕانەگەیندراوە.
ناوبراو وتیشی؛ به جیددی به دواداچوون بۆ ناسنامەی ئەندامانی داعش دەکەین که تۆمەتبارن به ئه نجامدانی تاوان له دژی ئێزدییەکان له شنگال و دژی ئەوان سكاڵای یاسایی تۆمار دەكەین.
لە كاتی پەلاماری داعش بۆ سەر شەنگال و ناوچەکانی دەوروبەری لە سێی ئاگۆستی دووهەزار و چواردە ، شەش هەزار و چوارسەت و حەڤدە کوردی ئێزیدی ڕفێنران و هەزارانی دیکەش بە كومەڵ كوژ یان بێسەروشوێن کراون. تا ئێستا نزیکەی سێ هەزار پێنج سەت و نەوەد و پێنج کەس لە ڕفێندراوەکان ئازاد کراون.