شوبات 12, 2026 17:40 Asia/Tehran
  • ئامادەبوونی کەسایەتییەکانی هەرێمی کوردستان لە ڕێوڕەسمی ٢٢ی ڕێبەندان نیشانەی قووڵایی پەیوەندییەکان لەگەڵ ئێرانە

ڕاوێژکاری فەرهەنگیی کۆماری ئیسلامی ئێران لە سلێمانی ڕایگەیاند: ئامادەبوونی بەرفراوانی کەسایەتیەكان و بزووتنەوە جۆراوجۆرەکانی هەرێمی کوردستانی عێراق لە ڕێوڕەسمی ساڵیادی سەرکەوتنی شۆڕش نیشانەی قووڵایی پەیوەندییە مێژوویی و کولتوورییەکانی نێوان خەڵکی ئێران و هەرێمی كوردستانە .

داوود حەسەن پوور، لە  ڕێ و ڕەسمی ساڵیادی سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران کە بە ئامادەبوونی بەرپرسان و کەسایەتییەکانی هەرێمی کوردستانی عێراق بەڕێوەچوو، وتی : هاوكاریە کولتووری و زانستییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و ئێران لە ساڵانی ڕابردوودا فراوانتر بووە و ئەم بابەتە بە هێزەوە بەردەوام دەبێت

لە درێژەی ڕێوڕەسمەکەدا، محەمەدی حاجی مەحموو، سكرتێری گشتی حزبی سۆسیالیست دیموكراتی  کوردستانی عێراق لە وتارێکدا ڕایگەیاند: شۆڕشی ئێران لە قوناغێكدا  سەرکەوتنی بەدەستهێنا کە ڕۆڵی ئایین لە ناوچەکەدا بەرەو لاوازبوون دەچوو؛ بەڵام ئەم شۆڕشە توانی شوناسی ئایینی زیندوو بکاتەوە و  پاوەجێی بكات . دوێنێ لە شاری سلێمانی مەراسیمێک بە بۆنەی ساڵیادی  سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران بە ئامادەبوونی نوێنەری پارتەكان و گروپە كانی هەرێم  و هەروەها نوێنەرانی ئێزیدییەکان، کاکەییەکان، تورکمانەکانی سلێمانی، هەولێر، موسڵ، هەڵەبجە، و کەرکوک بەڕێوەچوو.

سەرپەیڤ