هونەرمەندانی عێراقی لە سلێمانی کلیپێکیان بۆ ڕابەری موجاهیدی شەهیدی شۆڕش بڵاوکردەوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i445152-هونەرمەندانی_عێراقی_لە_سلێمانی_کلیپێکیان_بۆ_ڕابەری_موجاهیدی_شەهیدی_شۆڕش_بڵاوکردەوە
کۆمەڵێک لە هونەرمەندانی کورد لە پارێزگای سلێمانی عێراق هاوکات لەگەڵ ئەنجامدانی مەراسیمی ماڵئاوایی لە ڕابەری موجاهیدی شەهیدی ئێران، کلیپێکی هونەرییان بە زمانی کوردی سۆرانی (بە ژێرنووسی کوردی) بەرهەم هێنا و بڵاویان کردەوە.
(last modified 2026-07-03T15:19:56+00:00 )
ته‌مووز 03, 2026 18:50 Asia/Tehran
  • هونەرمەندانی عێراقی لە سلێمانی کلیپێکیان بۆ ڕابەری موجاهیدی شەهیدی شۆڕش بڵاوکردەوە

کۆمەڵێک لە هونەرمەندانی کورد لە پارێزگای سلێمانی عێراق هاوکات لەگەڵ ئەنجامدانی مەراسیمی ماڵئاوایی لە ڕابەری موجاهیدی شەهیدی ئێران، کلیپێکی هونەرییان بە زمانی کوردی سۆرانی (بە ژێرنووسی کوردی) بەرهەم هێنا و بڵاویان کردەوە.

لەم بەرهەمەدا ڕێزیان لە ڕێبەری ئازیز و شەهید گرت و هاوخەمی قووڵیان بۆ ماتەمینی گەلی ئێران دەربڕی. ڤیدیۆکە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا  لەلایەن بینەرانی عێراق و ناوچە کوردستانییەکانەوە پێشوازییەکی زۆری لێکرا و زۆرێک لە بەکارهێنەرانیش دووبارە بڵاویانکردەوە. ئەم بەرهەمە هونەرییە بە بەشداری کۆمەڵێک گۆرانیبێژ و ژەنیارو هونەرمەندی کورد بەرهەم هاتووە و تێیدا بە کەڵک وەرگرتن لە مۆسیقا و وێنەی هێمایی، چەمکەکانی هاوپشتی و ڕێزگرتن و یادکردنەوەی ڕێبەری  موجاهیدی شەهیدی ئێران وەک کەسایەتییەکی ناوازە و بێ وێنە  لە مێژووی جیهانی ئیسلامیدا ڕەنگدانەوەی هەیە. بەرهەمهێنەرانی  ئەم بەرهەمە ڕایانگەیاند کە مەبەست لە بەرهەمهێنانی ئەم ڤیدیۆیە ڕێزگرتن و دەربڕینی هاوسۆزی بوو لە ڕێگەی زمانی هونەرەوە.