هێرشی درۆنیی بۆسەر هەولێر و تەقینەوە لە کۆگای سووتەمەنی لە سلێمانی
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i446082-هێرشی_درۆنیی_بۆسەر_هەولێر_و_تەقینەوە_لە_کۆگای_سووتەمەنی_لە_سلێمانی
میدیا عێراقییەکان باسی بیسترانی دەنگی تەقینەوەیان کرد لە هەولێر.
(last modified 2026-08-18T14:00:53+00:00 )
ئاب 18, 2026 17:29 Asia/Tehran
  • هێرشی درۆنیی بۆسەر هەولێر و تەقینەوە لە کۆگای سووتەمەنی لە سلێمانی

میدیا عێراقییەکان باسی بیسترانی دەنگی تەقینەوەیان کرد لە هەولێر.

کەناڵی ئەلعەهدی عێراق وێڕای ئاماژە بە بیسترانی دەنگی تەقینەوە لە شاری هەولێر، هاوکات چەند ڕاپۆرێکی لەسەر سوڕانەوەی فڕۆکە جەنگییەکانی ئەمریکا بەسەر ئاسمانی هەولێردا بڵاو کردەوە. میدیا عێراقییەکان هەروەها ڕایانگەیاند؛ تەقینەوەیەکی سامناک لە کۆگایەکی سووتەمەنیی نەوت لە ناوچەی تانجەڕۆ لە پارێزگای سلێمانی ڕووی داوە.

تەقینەوە لە شوێنێک ڕووی داوە کە بڕێکی زۆر کارگەو کۆگای سووتەمەنی تێدا هەڵکەوتووەو هاوکات چەند ئۆتۆمبیلی هەڵگری سووتەمەنیشی لێ ڕاگیراوە.