هێرشی درۆنی و تەقینەوەی هەژێنەر لە هەولێر
ئاب 14, 2026 16:10 Asia/Tehran
دوای ئەوەی هێرشی درۆنی کرایە سەر چەند ناوچەیەکی شاری هەولێر لە هەرێمی کوردستانی عێراق، دەنگی تەقینەوەی هەژێنەر ئەم ناوچانەی تەنیوە.
تەقینەوەکان لە نزیک فڕۆکەخانەی هەولێر و بنکەی سەربازیی هەریر ڕوویانداوە. هاوکات لەگەڵ بەرزبوونەوەی دەنگی تەقینەوەکان، چەند فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان پێگەکانی هێزەکانی ئەمریکایان لە نزیک فڕۆکەخانەی هەولێر لە هەرێمی کوردستانی عێراق کردە ئامانج. بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان، دوابەدوای ئەو هێرشی درۆنییە، فڕۆکەخانەی هەولێر داخراوە. هەندێک سەرچاوەی هەواڵ باسیان لەوە کردووە کە بارەگای گرووپەکانی دژبەری ئێران و و تیرۆریستانی جیاییخواز و حەشارگەی هێزی ئەمریکایی ئامانجی ئەم درۆنانە بوون. یەکێک لە درۆنەکان ڕێک و ڕاستەوخۆ بەر پێگەیەکی سەر بە هێزەکانی ئەمریکا لە هەولێر کەوتووە.
سەرپەیڤ