-
به‌هۆی بۆردومانه‌کانی تورکیاوه، ده‌وام له سه‌رجه‌م فه‌رمانگه‌کانی شه‌نگال راگیرا
کانونی یه‌که‌م 12, 2021 08:42ئه‌نجومه‌نی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری دیموکراتی شه‌نگال رایگه‌یاند، به‌هۆی به‌رده‌وامی بۆردومانه‌کانی فڕۆکه جه‌نگیه‌کانی تورکیا و دروستبونی مه‌ترسی له‌سه‌ر هاوڵاتیان، بڕیاردرا به راگرتنی ده‌وام له‌سه‌رجه‌م فه‌رمانگه و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌کانی قه‌زای شه‌نگال تا کاتێکی نادیار.
-
حزبە ئیسلامییەکانی ھەرێمی کوردستان لەسەر وانەیەکی پۆلی 10 هاتنەدەنگ
کانونی یه‌که‌م 12, 2021 06:07یەکگرتو و بزوتنەوەی ئیسلامی کوردستان دەربارەی وانەیەکی زمان و ئەدەبی کوردی، پۆلی (10) ی ئامادەیی هاتنە دەنگ.
-
بە درۆ خرانەوەی ھەواڵی دوور خستنەوەی مەحمود سەنگاوی
کانونی یه‌که‌م 08, 2021 04:42مەحمود سەنگاوی، فەرماندەی دەڤەری گەرمەسێری پێشمەرگەی ھەرێمی کوردستان و ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتیمانی رایگەیاندووە: هەواڵی دوورخستنەوەی کە لەلایەن ژمارەیەک دەزگای راگەیاندن بڵاوکراوەتەوە، هیچ بنەمایەکی راستی نیە و ئەو لەپۆستە سەربازی و حزبییەکەیدا بەردەوامە لەکارکردن.
-
دیداری نێوان سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان و سه‌رۆکى هاوپه‌یمانى ته‌قه‌دوم
کانونی یه‌که‌م 07, 2021 14:41«نێچیرڤان بارزانی» و «موحەممەد حەلبووسی» پێکەوە کۆبوونەوەو جه‌ختیان له ڕۆڵ و ئاماده‌یی و کاراکردنی پێگه‌ى هه‌ردوو پێکهاته‌ى کورد و سوننه کردەوە له پرۆسه‌ى سیاسیی عێراقدا.
-
«نێچیرڤان بارزانی» بۆ «مسته‌فا کازمی»: ئامادەی هاوکاری و هه‌ماهه‌نگین له‌گه‌ڵ هێزه‌کانی عێراقدا
کانونی یه‌که‌م 07, 2021 14:26«نێچیرڤان بارزانی» سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان له‌په‌یوه‌ندیه‌کی ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ «مسته‌فا کازمی» سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق، ئاماده‌یی هه‌رێمی کوردستانیی بۆ هاوکاری و هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ هێزه عێراقیه‌کاندا دوپات کرده‌وه .
-
ئەمینداری گشتیی یەکێتی جیهانیی زانایانی موسوڵمان: داعش بووەتە داردەست و هۆکاری سوکایەتی کردنی بە موسوڵمانان
کانونی یه‌که‌م 07, 2021 06:09دکتۆر «عەلی قەرەداغی» ئەمینداری گشتیی یەکێتی جیهانیی زانایانی موسوڵمان ڕایگەیاندووە: داعش بووەتە داردەست و هۆکاری سوکایەتی کردنی بە گەلانی موسوڵمان لە سەرتاسەری جیھان.
-
بە جێگیربوونی ھێزیکی پێشمەرگە ، بەشێکی زۆری دانیشتوانی گوندی لهێبان گەڕانەوە
کانونی یه‌که‌م 06, 2021 12:58دوای هاتنی هێزی پێشمەگە بۆ گوندی لهێبانی سەرگەڕان لەسنوری پارێزگای کەرکوک، بەرەبەیانی ئەمڕۆ دوشەممە دانیشتوانی گوندی لهێبان گەڕانەوە سەر ماڵەکانیان و لەم کاتەدا هیچ چەکدارێکی داعش لە گوندەکەدا نەماوە.
-
ژماری شەھیدانی هێرشەکەی شەوی رابردووی داعش بۆ 4 پێشمەرگە بەرزبووەوە
کانونی یه‌که‌م 06, 2021 10:20ژماری شەھیدانی هێرشەکەی شەوی رابردووی تیرۆریستانی داعش بۆ سەر سەنگەرەکانی پێشمەرگە بۆ 4 کەس بەرزبووەوە.
-
گوندێکی کەرکووک بە تەواوێتی لەلایەن داعشەوە داگیر کرا
کانونی یه‌که‌م 06, 2021 08:57ئه‌و گونده‌ى دوێنێ شه‌و په‌لامارێکى داعشى تێکشکاند، دواى دوباره هێرشکردنهوهى داعش و هەڕەشەکانی ئەو گرووپە سه‌ره‌نجام خەڵکەکە چۆڵیان کرد و لەلایەن داعشەوە داگیرکرا و بەشێک لەماڵەکانیشى دەسووتێنرێن.
-
گوندی لهێبان چۆڵکرا و خەڵکەکەی داوای بەهاناوەچوون لە پێشمەرگە دەکەن
کانونی یه‌که‌م 05, 2021 18:32دانیشتوانی گوندی لهێبان کە تەنیا 12 ماڵی تیادا مابووەوە، ئەمڕۆ ئەو ماڵانەش گوندەکەیان چۆڵ کرد و داوا لە حکومەتی هەرێم و هێزی پێشمەرگە دەکەن بە هانای گوندەکەیانەوە بچن.