-
سەرۆکی ھەرێمی کوردستان پێشنیاری ھاوکاری بۆ دابین کردنی سەقام و ئاسایشتی عێراق دەکات
ئهیلوول 25, 2020 16:34نێچیرڤان بارزانی سهرۆکی ههرێمی کوردستان رایگهیاند، نیگەرانن لە هێرش و هەڕەشەی ئەم دواییەی سەر شاندە دیپلۆماسییەکان و بنکەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی،ھەر بۆیە ئامادەن هاوکاریی عێراق بکەن بۆ دابینکردنی ئاسایش و سەقامگیری لە وڵات دا.
-
گەندەڵی لە ھەرێم لە سەداسیی زیاتری داھاتی نەوت ناھێڵێتەوە
ئهیلوول 25, 2020 09:41پەرلەمانتارێکی ھەرێم ڕایگەیاندووە:گەندەڵی لە ھەرێم لە سەداسیی زیاتری داھاتی نەوت ناھێڵێتەوە و ئیدی موچەی خەڵک بە چی بدرێت.
-
ئەمریکا بارەبووی کریستیانە ئاوارەکانی ھەرێمی کوردستان دەکات
ئهیلوول 25, 2020 09:15بە مەبەستی هاوکاری کردنی ئەو کریستیانانەی لە ناوچەکانی عێراقەوە ئاوارەی هەرێمی کوردستان بوونە ھەروەھا ئەوانەش کە لە هەرێمی کوردستان دەژین، ئەمریکا یارمەتیی دارایی رێکخراوێکی مرۆڤدۆستانەی هەولێر دەکات.
-
لە ئێستادا شاندێکی دادوەریی هەرێمی کوردستانیش سەردانی بەغدای کردووە
ئهیلوول 24, 2020 04:32نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: بۆ تاوتوێ کردنی ڕەھەندی یاسایی پڕۆژەیاسای هەڵبژاردن و یاسای دادگای باڵای فیدڕاڵی و هەماهەنگی نێوان ئەنجومەنی دادوەری و وەزارەتی دادی هەرێم و عێراق، شاندێکی دادوەری لە لایەن هەرێمی کوردستانەوە گەیشتووەتە بەغدا.
-
چین بڕیاری داوە بە بڕی زیاتر لە یەک ملیار دۆلار پرۆژەیەکی گەورە لە ھەولێر بنیات بنێت
ئهیلوول 23, 2020 20:02بەڕێوەبەری گشتی وەبەرھێنانی ھەولێر رایگەیاندووە، وڵاتی چین بڕیاریداوە بە بڕی زیاتر لە یەک ملیار دۆلار پرۆژەیەکی گەورە لە ھەولێر بنیاتبنێت کە چەندین سێکتەری جیاجیا لە خۆی دەگرێت.
-
هاوژینی کاوه گهرمیانی: تا ئێستا لە ھیچ دۆسیهیەکی تیرۆردا، تیرۆرکەران سزا نەدراوان و دۆسییەکانیشیان لەدادگاکانی کوردستان داخراون
ئهیلوول 23, 2020 17:57شیرین ئهمین، هاوژینی رۆژنامهنووسی تیرۆرکراو کاوه گهرمیانی لە نامهیهک دا بۆ دادگای فیدڕاڵی عێراق ڕایگەیاندووە: تا ئێستا لە ھیچ دۆسیهیەکی تیرۆردا، تیرۆرکەران بەسزای یاسایی نەگەیهنراون و دۆسییەکانیان لەدادگاکانی کوردستان داخراون، لەم ڕوانگەیەوە وەک خێزانی شەھیدی قەڵەم کاوەگەرمیانی و ھاوکات ئەندامی پەرلەمانی کوردستان سکاڵا لە دادگای فیدڕاڵی عێراق تۆماردەکەم.
-
تازەترین هەڵوێستی پرۆفیسۆر «عەلی قەرەداغی» لەسەر ئاساییکرانەوەی پەیوەندییەکانی نێوان ئیمارات و بەحرەین لەگەڵ ڕژێمی زایونی
ئهیلوول 23, 2020 01:19ئەمینداری گشتیی یەکێتی جیهانیی زانایانی موسڵمان رایگەیاند: ئەو حکومڕانانە هێز لەگەلەکانیانەوە وەردەگرن رێککەوتن لەگەڵ ئیسرائیل رەتدەکەنەوە و پرسی فەڵەستینیان بەلاوە پیرۆزە، بەڵام ،ئەوانەی لەگەڵ ئیسرائیل رێک دەکەون، دەیانەوێت تەختی دەسەڵاتیان پارێزراو بێت .
-
ئاڵۆزی لە پەیوەندییەکانی نێوان یەکگرتووی ئیسلامی و پارتی دیموکرات
ئهیلوول 22, 2020 19:16پارتی ھەڕەشەی سەندنەوەی پۆستەکان لە یەکگرتووی ئیسلامی دەکات و یەکگرتووش ڕایگەیاندووە کە باجی ھەڵوێسەکانیان ھەرچییەک بێت دەیدەن.
-
ئاماری نوێی کۆرۆنا لهههرێم: تووشبوون بهرزبوهتهوه و مردن دابهزیوه
ئهیلوول 21, 2020 15:17وهزارهتی تهندروستی حکومهتی ههرێمی کوردستان ئاماری 24 کاتژمێری ڕابردووی کۆرۆنای له ههرێمی کوردستان بڵاوکردهوه.
-
فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی تورکیا ئۆتۆمبێلێکیان لە شەنگال تەقاندەوە
ئهیلوول 21, 2020 10:36شانەی راگەیاندنی ئەمنی عێراق رایگەیاند، ئەمشەو فرۆکەیێکی بێفڕۆکەوانی تورکیا ئۆتۆمبێلێکی لە نزیک پەرستگای شەرەفەدین لە شەنگال کردوەتە ئامانج.