-
بەرپرسی مەڵبەندەکانی یەکگرتووی ئیسلامیی دیاری کران
کانونی یه‌که‌م 28, 2019 08:37یەکگرتوی ئیسلامی کوردستان لە کۆنگرەی ئەمڕۆیدا دەنگی بە 16 کەسدا کە پێشوتر لە مەڵبەندەکانی خۆیاندا هەڵبژێرابوون و راستەوخۆ دەبنە ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتی حزبەکەیان.
-
سەڵاحەدین بەهادین: ناکرێ یەکگرتوو لە رووداوەکانی ئێستا بێخەم و بێدەنگ بێت
کانونی یه‌که‌م 28, 2019 09:57ئەمینداری گشتی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان رایگەیاند، ناکرێ یەکگرتوو لە رووداوەکانی ئێستا بێخەم و بێدەنگ بێت.
-
پیرۆزبایی مەسروور بارزانی لە یەکیەتی نیشتمانیی
کانونی یه‌که‌م 28, 2019 07:46ەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەبۆنەی کۆتاییهاتنی کۆنگرەی چوارەمی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان، پەیامێکی پپرۆزبایی ئاراستەی سەرکردایەتی ئه‌و حزبه کرد.
-
کشانەوەی هیوا میرزا سابیر لە بەربژاربوونی لە کۆنگرەی یەکگرتوودا
کانونی یه‌که‌م 28, 2019 05:33هیوا میرزا سابیر کە یەکێکە لە سەرکردەکانى یەکگرتووی ئیسلامی، بەربژێربوونی خۆی بۆ پۆستی ئەمینداری گشتیی حزبەکە کشاندەوە و بڕیاری دا بە پشتگیریکردنی سەڵاحەدین محەمەد بەهادین.
-
نێچیرڤان بارزانی بۆ یەکێتی: ده‌توانن رۆڵێکى باشتر بۆ به‌ده‌ستهێنانى مافه ده‌ستورییه‌کانى هه‌رێمى کوردستان بگێڕن
کانونی یه‌که‌م 27, 2019 15:01سەرۆکی هەرێمی کوردستانی ئیراق لە پەیامێکدا پیرۆزبایی "سەرکەوتنی کۆنگرەی یەکێتی" کرد‌و رایگەیاند: "یەکێتیی به سه‌رکه‌وتنى کۆنگره‌که‌ى ده‌توانێ رۆڵێکى باشتر بۆ به‌ده‌ستهێنانى مافه ده‌ستورییه‌کانى هه‌رێمى کوردستان و دروستکردنى یه‌کڕیزى و ته‌بایى له‌نێوان لایه‌نه کوردستانییه‌کاندا بگێڕێت".
-
نەیاریەتی نوێنەرانی کوردی پەرلەمانی عێراق لەگەڵ خۆ لەکارڤەکشانی بەرهەم ساڵح
کانونی یه‌که‌م 27, 2019 13:02نوێنەرانی کوردی پەرلەمانی عێراق،کردەوەی بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆماری ئەم وڵاتە لەبارەی پێشنیاری لەکارکشانەوە بە هۆی ناڕەزایەتی لەحاند پرۆسەی هەڵبژاردنی بەربژاری سەرۆک وەزیرانی ئەم وڵاتە،پشتگری خۆیان لەمانەوەی ئەو لەم پۆستە ڕاگەیاندووە.
-
عه‌لی حه‌مه‌ساڵح گه‌نده‌ڵی له‌خاڵه سنورییه‌کان هه‌رێمی کوردستان ئاشکراده‌کات
کانونی یه‌که‌م 26, 2019 15:49سه‌رۆکی فراکسیۆنی گۆڕان له‌په‌رله‌مانی کوردستانی عیراق ئاشکرای کرد، "سێ مانگە بەدواداچونی ورد دەکەین بۆ ئەو گەندەڵیە ڕێکخراوانەی کە لە ٢٠ ڕێگاوە لە سەرجەم خاڵە سنوریەکان (ئیبراھیم خەلیل بۆ باشماخ) دەکرێت، چەندین ساڵە ئەم گەندەڵیە بەردەوامەو قەبارەی مانگانەشی زیاتر لە ٤٠ ملیۆن دۆلارە".
-
حکومەتی هەرێمی کوردستان دەست بەپرۆژەی دروستکردنی ١١ بەنداو دەکاتەوە
کانونی یه‌که‌م 26, 2019 15:44وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوە ئاوییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستانی عیراق بە گوژمەی ٣٣ ملیار دینار دەستی کردووە بە دروستکردنی ١١ بەنداو لەهەرێم، کە هاوکات ٦ پرۆژەی ستراتژی کارکردن تیایاندا وەستاوە .
-
ئاماری مەترسیدار لەسەر رەوشی بەندیخانەکانی هەرێمی کوردستان دەخرێتەرو
کانونی یه‌که‌م 26, 2019 15:28تۆری دادپەروەری بۆ بەندییەکانی هەرێم ئاشکرای دەکات کە پرۆسەی چاکسازی لە بەندیخانەکان شکستی هێناوە، چونکە تاوانباری دوبارە و سێ بارە هەیە و تاوانبارەکانیش بەپێی تاوانەکان جیاناکرێنەوە
-
یەکەمین پەیامی سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای سیاسی یەکێتی نیشتیمانیی کوردستانی عێراق
کانونی یه‌که‌م 26, 2019 14:14کۆسرەت رەسوڵ عەلی، سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای سیاسی یەکێتی نیشتیمانی کوردستانی عیراق یەکەمین پەیامی خۆی لە دوای کۆنگرە بڵاوکردەوە و رایگەیاند،"له دۆخێکى یه‌کجار دژوار و هه‌ستیار یه‌کێتیی به سه‌رکه‌وتویی کاره‌کانى چواره‌مین کۆنگره‌ى ئه‌نجام دا.