یەکەمین پەیامی سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای سیاسی یەکێتی نیشتیمانیی کوردستانی عێراق
کۆسرەت رەسوڵ عەلی، سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای سیاسی یەکێتی نیشتیمانی کوردستانی عیراق یەکەمین پەیامی خۆی لە دوای کۆنگرە بڵاوکردەوە و رایگەیاند،"له دۆخێکى یه‌کجار دژوار و هه‌ستیار یه‌کێتیی به سه‌رکه‌وتویی کاره‌کانى چواره‌مین کۆنگره‌ى ئه‌نجام دا.
لەو پەیامەکەیدا کۆسرەت رەسوڵ رایگەیاندووە:زۆر که‌س لاى وابوو به‌ستنى کۆنگره لاى یه‌کێتییه‌کان بووەته مۆته‌که‌و له‌دواى بەڕێز جه‌لال تاڵەبانی هیچ که‌س ناتوانێ گەرهنتى به‌ستنى کۆنگره‌یه‌کى یهکێتییانهى یه‌کگرتو بکات، زۆر که‌سیش گره‌ویان له‌سه‌ر لهتبونى یه‌کێتى ده‌کرد، به‌ڵام دواجار به هه‌وڵ و هیممه‌تى هه‌موو دڵسۆزان و به به‌شدارىی سه‌رجه‌م یه‌کێتییه‌کان چ ئه‌وانه‌ى له‌ناو هۆڵی کۆنگره بوون و نوێنه‌رایه‌تیى ناوچه‌و دهڤەره جیاوازه‌کانیان ده‌کرد، چ ئه‌وانه‌ى په‌رۆش بوون بۆ سه‌رکه‌وتنى کۆنگره‌که، توانیمان له‌ژێر دروشمى "نوێبونه‌وه" کۆنگره‌ى چواره‌مى یه‌کێتى سازبکه‌ین"
کوسره‌ت رەسول راشیگەیاند: توانیمان فۆڕمێکى تازه‌ى حزبایه‌تى و سه‌رکردایه‌تییه‌کى نوێ بۆ یه‌کێتى هه‌ڵبژێرین و هه‌مومان پێکه‌وه ده‌ست له‌ناو ده‌ست بۆ خزمه‌تکردنى کوردستانیان و جێبه‌جێکردنى به‌رنامه‌کانى یه‌کێتیمان له‌پێناو ئاینده‌یه‌کى رون و ئاشکرادا کاربکەین.