کشانەوەی هیوا میرزا سابیر لە بەربژاربوونی لە کۆنگرەی یەکگرتوودا
هیوا میرزا سابیر کە یەکێکە لە سەرکردەکانى یەکگرتووی ئیسلامی، بەربژێربوونی خۆی بۆ پۆستی ئەمینداری گشتیی حزبەکە کشاندەوە و بڕیاری دا بە پشتگیریکردنی سەڵاحەدین محەمەد بەهادین.
میدیاکانی هەرێم بڵاویان کردەوە ، هیوا میرزا سابیر لە پەیامێکدا ڕایگەیاند" له خه‌می قووڵمان بۆ پرۆژه‌ی یه‌کگرتوو و هه‌ستکردنمان به به‌رپرسیاریه‌تی، ئه‌مڕۆ هه‌ینی له‌گه‌ڵ سه‌لاحه‌دین به‌هادین کۆبووینه‌وه و ئه‌و ره‌شنووسه‌ی که ئاماده‌م کردبوو وه‌ک پرۆژه‌ی ئێمه بۆ سیاسه‌ت و به‌رنامه‌ی یه‌کگرتوو، راده‌ستی سه‌لاحه‌دین به‌هائه‌دینم کرد، بۆ ئه‌وه‌ی له ناو پرۆژه‌که‌ی خۆی جێی بکاته‌وه".
دەشڵێت" پشتیوانی خۆم بۆ بەرێز مامۆستا سەڵاحەدین و پرۆژەکەی ڕادەگەیەنم و بەو هیوایەی هەموومان پێکەوە کاربکەین بۆ بەرەوپێشەوەبردن و گەشەدان بە یەگکرتوو".
ئەمەش لەکاتێکدایە پێشتر هه‌ریه‌ک له سه‌لاحه‌دین محه‌مه‌د به‌هائه‌دین و هیوا میرزا سابیر و ئه‌بوبه‌کر عه‌لی کاندیدی پۆستی ئه‌مینداری گشتی یه‌کگرتووی ئیسلامی بوون، به کشانه‌وه‌ی هیوامیرزا سابیر، کێبه‌رکێی ئه‌مینداری ته‌نیا له نێوان ئه‌بوبه‌کر عه‌لی و سه‌لاحه‌دین محه‌مه‌د به‌هائه‌دین-دا ده‌مێنێته‌وه.
بڕیاره ئەمڕۆ شه‌ممه ٢٨ی کانوونی یه‌که‌می ٢٠١٩، یه‌کگرتووی ئیسلامی کوردستان به به‌شداری ٩٠٠ ئه‌ندام کۆنگره‌ی هه‌شته‌یه‌می خۆی له شاری هه‌ولێر ببه‌ستێت و کۆنگره‌که دوو رۆژ ده‌خایه‌نێت.