جوانترین هوتێلی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له ئێرانه
تشرینی یه‌که‌م 27, 2018 10:23 Asia/Tehran
شوێنه گه‌شتیارییه‌کانی ئه‌سفه‌هان ئه‌وه‌نده زۆره که ناتوانرێت هه‌موویان پێکه‌وه باس بکرێت، ئه‌گه‌ر به‌شێکی زۆری جوانییه‌کان له شوێنێکدا کۆ کرابێته‌وه، ده‌توانین ئاماژه به ناوی هوتێل عه‌باسی بده‌ین، ئه‌و هوتێله‌ی که له لایه‌ن که‌ناڵی cnn نازناوی جوانترین هوتێلی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستی پێبه‌خشراوه.
هوتێل عه‌باسی یان میوانخانه‌ی عه‌باسی و به ناوه مێژووییه‌که‌ی واته هوتێل شا عه‌باسی به مێژوویه‌کی 300 ساڵه له ئێستادا بووه‌ته هۆکاری ڕاکێشانی گه‌شتیارێکی زۆر بۆ شاری ئه‌سفه‌هان.هوتێل عه‌باسی له ڕاستیدا کاروانسه‌رایه‌کی سه‌رده‌می سه‌فه‌وییه‌کانه که له سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتی شا سوڵتان حوسێن درووست کراوه و به یه‌کێک له کاروانسه‌راکانی سه‌ر ڕێگای ئه‌برێشه‌م هه‌ژمار کراوه.